یاریگا –
مارکۆ سیلڤا نهێنی سەرکەوتنەکەی بەسەر ئینزۆ مارێسکا ئاشکرادەکات کاتێ فوڵهام توانی لەنێو یاریگای ستامفۆردبریج 1-2 لە چێڵسی بباتەوە.
دوای یارییەکە راهێنەرە پۆرتوگالیەکەی فوڵهام باسی لە خاڵە لاوازەکانی بلووزکرد و چۆنیەتی قۆستنەوەی ئەو لاوازییە. ئەوەش بە دەستنیشانکردنی زۆر دابەزینی هەردوو یاریزانی چێڵسی پێدرۆ نێتۆ و مارک کوکورێیا لە پێگەی خۆیان و هێشتنەوەی بۆشایی زۆر لە پشتەوەیان.
سیلڤا بۆ ئامازۆن پرایم وتی
پێشبینی ئەوەم کردبوو بە هەبوونی ئاداما تراورێ، دەمزانی مارک کوکورێیا زۆر دێتە ناوەوە، یان لە کاتێکدا تۆپیان لادەبێ کوکورێیا دەبێتە ناوەڕاستکاری دووەم. ئێمەش بە بەکارهێنانی ئاداما ئەو شوێنە بدۆزینەوە و ئەو بۆشاییەی کوکورێیا دروستی دەکات بقۆسینەوە کاتێک تۆپ لای چەپە. ئێمە ئەوەمان دەویست ئەو زیاتر بێتەپێشەوە، بە سوودوەرگرتن لە تواناکانی تراورێ بۆشاییەکەی بقۆسینەوە و ئەوەبوو زۆر سەرکەوتوویش بووین.
گۆڵی یەکەمی فوڵهام کە لە خولەکی 82 تۆماریانکرد، لە هێنانی تۆپێکەوە بوو لە باڵی چەپەوە و تێپەڕاندنی نێتۆ.
ڤیدیۆی گۆڵی یەکەمی فوڵهام:
گۆڵی دووەمیشیان بەهەمان شێوە، وەک سیلڤا باسی لێوەکرد، بە قۆستنەوەی شوێنەکەی کوکورێیابوو کاتێک زۆر هاتبووەپێشەوە:
بەو بردنەوەیە، کوڕانی مارکۆ سیلڤا ئەنجامێکی گرنگی دیکەیان لە وەرزە نایابەکەیان نووسیەوە و خاڵەکانیان هاوشانی مانچێستەر سیتی پلەی شەشەم کرد بە 28 خاڵ و خۆیان گەیاندە پلەی حەوتەم. بلووزیش سێیەم شکستی وەرزەکەیان نۆشی و بە 35 خاڵ لە پلەی دووەم دێن بە جیاوایی 4 خاڵ لە لیڤەرپوول، بەڵام رێدز دوو یاریی کەمتری ئەنجام داوە.