یاریگا –
لە دۆخێکی سەختدا پێپ گواردیۆلا هەواڵی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی مانچێستەر سیتی راگەیاند.
لە هەفتەی 18ی پرێمەرلیگ سیتی میوانداریی ئێڤەرتنی کرد و یاریەکەش 1-1 کۆتایی هات. لە کۆتا 13 یاری خۆیاندا کوڕانی پێپ تەنها بردنەوەیەکیان تۆمارکردووە لەبەرامبەر 3 یەکسانبوون و 9 شکست.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، راهێنەرە ئیسپانیەکە بۆ Prime Video Sport لێدوانی دا و موژدەی گواستنەوەی یاریزانی بە گوێی هاندەرانی سیتیزنسدا دا و وتی
ئەگەر بتوانین، بەدڵنیاییەوە زستان یاریزان دەگوازینەوە. ئێمە لە هێڵی پشتەوە و لە ناوەراستیش (بەهۆی پێکان و بەردەستنەبوونی یاریزانەوە) زەحمەتییمان چەشت. تەنانەت ئێستا یاریزانەکانیش ئەو پرسیارە لە خۆمان دەکەین. بێزەحمەت دەمانەوێ چەند یاریزانێکی دیکە بهێنین.
ئەو لێدوانەی راهێنەرە ئیسپانییەکە لەکاتێکدایە پێشتر چەندجارێک جەختی لەوەدەکردەوە تەنها یاریزانە پێکراوەکانی خۆی بۆ بگەڕێننەوە، ئەنجامەکانیان جیاوازتردەبێت.
ئێستا سیتی لە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولی ئینگلیزیە. ئەنجامی یارییەکانی دیکە کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی تیمەکەی گواردیۆلا بۆ پلەکانی خوارتر.