یاریگا –
دەرفەت دراوە بە یانەیەکی پرێمەرلیگ تا گفتوگۆ دەستپێبکەن لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەی TBRی وەرزشی، هێرشبەرە نەیجیریەکەی ناپۆلی کە ئێستا بەخواستن لە یانەی گالاتاسەرای تورکیە، لەلایەن یانە ئیتاڵیەکەوە پێشکەشی مانچێستەر یونایتدکراوە، بەڵام بە مەرجی ئاڵوگۆڕی یاریزان لە پرۆسەکەدا.
ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە ناپۆلی دەیەوێ جگە لە بڕە پارە، یەکێک لە هێرشبەرەکانی مان یونایتدیش لە گۆڕینەوەکەدا داوابکات. ئەوانیش یەکێک لە سیانەی هێڵی پێشەوە مارکوس راشفۆرد، راسموس هۆیلوند و جۆشوا زیرکزی. بەتایبەت ئەو دوانەی کۆتایی کە ئەزموونیان لە خولی ئیتاڵی هەیە و پێشتر لە سێریائەی ئاستی خۆیان پیشاندابوو
ئۆسیمین لە 11 یاریی خولی تورکی بەشداری 12 گۆڵی کردووە (9 گۆڵ و 3 ئەسێست). لە یۆرۆپالیگیش لە 4 یاریدا 3 گۆڵ و ئەسێستێکی هەیە.
وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، رەنگە یەکێک لە ئاستەنگەکان لەبەردەم ویستی یانە ئینگلیزیەکە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئۆسیمین بێت کە ناپۆلی داوای 60 ملیۆن پاوەند دەکات. ئەوە و هەروەها داخوازیی یاریزانە 25 ساڵانەکەش لەلایەکی دیکە کە داوای مووچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەند دەکات. واتا نزیکەی نیوەی کۆی مووچەی ئەو سێ یاریزانەی کە ناپۆلی داوایان دەکات، کە هەفتانە لە مان یونایتد دەگاتە 500 هەزار پاوەند وەردەگرن.