یاریگا –
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئامادەکاری دەکات بۆ رزگارکردنی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە قەیرانێکی گه‌وره ئه‌ویش به گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌كه.
لە هاوینی ساڵی 2023، ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆی له گواستنه‌وه‌ی راندال کۆڵۆموانی لە ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ یانه‌كه‌ی خه‌رجكرد، بەڵام موانی تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه تواناكانی خۆی بۆ لویس ئێنریکی بسمهلێنێت، بابەتەکەش گەیشتە ئاستێک کە لە کۆتا چوار یاریدا بە لە لیستی تیپهكی دوورخرایەوە، یانه‌كه خه‌ریكه 100 ملیۆن یۆرۆكه‌ی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به فیرۆ ده‌چێت.
پەیامنێری سکای سپۆرت رایگه‌یاندووه، پاریس سانجێرمان ده‌ستبه‌رداری موانی ده‌بێت و زیاتر لە یانەیه‌كی ئینگلیزی ئارەزووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، دیارترینیان لیڤەرپوڵە، ده‌یه‌وێت له مێركاتۆی زستانه یاریزانه‌كه بگوازێته‌وه.
جگه له لیڤه‌رپوول، مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ و تۆتنهامیش ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه ده‌كه‌ن و لایپزیگی ئەڵمانیش ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كه درێسی یانه‌كه بپۆشێت.
راندال کۆلۆ موانی لە لێواری جێهێشتنی یاریگای پارك دی پرێنسه، بەڵام گەورەترین ئاستەنگ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌یه‌كی دیكه زۆری مووچەكهیهتی.