بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا پلانی دهۆک بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ئاشکرا دەکات

چوار یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا پلانی دهۆک بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ئاشکرا دەکات، هەڵۆیەکانی چیا چوار یاریزانی نوێ دەگوازنەوە ریزەکانیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، مەسعود میڕال راهێنەری دهۆک داوای ناوەڕاستکارێک و دڵێکی بەرگری کردووە، چەند رۆژێکە محەمەد عەواد بۆ تاقیکردنەوە لە دهۆکە و راهێنەرەکەی دهۆک هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات بۆ ئەوەی لەبارەی گرێبەستکردن لەگەڵی بڕیاری کۆتایی بدەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی دهۆک چاودێری مستەفا زیدان ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەڵەستین و یانەی رۆزنبێرگی نەوریجی و سیمۆن شەریف بەرگریکاری یانەی هیلێرۆدی دانیمارکی دەکات بۆ ئەوەی بیانگوازێتەوە ریزەکانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی گرێبەستکردنیان نەکراوە چونکە هەردووکیان یاریزانی بیانین.

چاوەڕێ دەکرێت راهێنەری دهۆک سەرەتای ساڵی نوێ دەستبەرداری چەند یاریزانێک بێت کە سوودی لێ وەرنەگرتوون، ئەمیر کینانی هێرشبەری 23 ساڵانی پێشووی خولی کەنەدی یەکێک دەبێت لەو یاریزانانە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بە رەزامەندیی هەردوولو دهۆک و ئەمیر کینانی گەیشتوونەتە رێککەوتن گرێبەستەکەیان هەڵبوەشێننەوە.

دهۆک لە خولی ئەستێڕەکانی عێراق بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی دەیەمی خولەکە دێت، لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداویش بە کۆکردنەوەی 5 خال لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button