یاریگا –
ڤێرجیڵ ڤان دایکی هۆڵەندی و بەرگریکاری لیڤەرپوول خواستی خۆی بۆ مانەوە لە یانەکەی دووپات دەکاتەوە.
گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، لیڤەرپوول ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی خستووەتە بەردەمی و لەگەڵ یاریزانەکە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات.
ڤێرجیڵ لە نوێترین لێدوانی بۆ رۆژنامەی تایمز لەبارەی داهاتووی لەگەڵ رێدز دەڵێت؛
لیڤەرپوول و هاندەرانیم خۆشدەوێت و ئەوانیش منیان خۆشدەوێت، لەوبڕوایەدام تاوەکو سێ بۆ چوار وەرزی دیکەش دەتوانم بە ئاستێکی بەرز یاریی بکەم. با بزانین داهاتوو چی پێیە بۆمان و چی روودەدات.
یاریزانە تەمەن 33 ساڵانییەکە بە روونی ئارەزووی خۆی بۆ مانەوە لە یانەکە تاوەکو چەند وەرزێکی دیکەش دەردەبڕێت. بە هەمان شێوە لیڤەرپوولیش نایەوێت دەستبەرداری ببێت. بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیش رێدز لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤان دایک نزیکبووەتەوە.
Virgil van Dijk has described his relationship with Liverpool as a love affair and insisted he can continue to play at the highest level for at least another four years
Read the full story by @_pauljoyce ⬇️https://t.co/vRrHoiN54z
— Times Sport (@TimesSport) December 25, 2024