دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک نزیکە و ئالفۆنسۆ دەیڤز بڕیارێکی نوێ دەدات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و جۆناسان تا بەرەوپێش دەچێت، بارسا زیاتر لە گواستنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بە بێبەرامبەر نزیکدەبێتەوە — فابریزیۆ رۆمانۆ

بۆ گواستنەوەی میگێل ئالمیرۆن، بۆتافۆگۆی بەڕازیلی لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد دەستی بە گفتوگۆ کردووە — رۆژنامەی گڵۆبۆ

بایرن میونشن ئارەزووی گواستنەوەی فرانسیسکۆ ترینکاو، یاریزانی باڵی هێرشبەری سپۆرتینگ دەکات — رۆژنامەی سپۆرت 

پێپ گواردیۆلا نیازی وایە دوو ساڵی داهاتوو تەرخان بکات بۆ بنیادنانەوەی مانچێستەر سیتییەکی نوێ، چەندین یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە — بی بی سی سپۆرتس

ئارسیناڵ لە گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێشی هێرشبەری سپۆرتینگ پاشەکشە دەکات — کاوت ئۆفساید

ئارسەر مێلۆی بەڕازیلی لە پەیوەندیکردن بە ریال بێتیسی ئیسپانی نزیکدەبێتەوە — تریڤێلا

ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی ڤێرجیڵ ڤان دایکی هۆڵەندی و بەرگریکاری لیڤەرپوول نادات — خۆسێ فێلیکس دیاز

ئالفۆنسۆ دەیڤز پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ناکات، چاوەڕوانی ئۆفەری ریال مەدرید و یانەکانی پرێمەرلیگ دەکات، ئەوکات لە نێوان ئۆفەری بایرن میونشن و یانەکانی دیکە، بڕیاری شیاو لە بەرژەوەندی خۆی دەدات — فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button