ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V فولهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ چێڵسیەكەی ئێنزۆ مارێسكا لە هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگدا رووبەرووی فولهام دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری فولهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسیەكەی ئێنزۆ مارێسكا لەم وەرزەدا جیاوازە و پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگن و دوازدە یارییە لەسەر یەک تامی شكستی نەكردووە.

چێڵسی لەم وەرزەدا 17 یاری كردووە و 10 یاریی براوە بووە پێنج یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 35 خال لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.

لەبەرامبەردا فولهام بە راهێنەرایەتیكردنی ماركۆ سیلڤا لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی باش دەردەكەون و لە 17 یاریدا شەش یاریی براوە بوون حەوت یارییش یەكسان بوون و چوار یاریش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی لە تواناكانی هەریەك لە فۆفانا، لاڤیا، بادیاشیل و ریس جەیمس بێبەش دەبێت.

فولهامیش بە بێ تیتی، بێرگ، نیڵسن، ساسا لۆكیچ و هاریسن رێد بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، تۆسن، كۆلویل، كۆكۆرییا

كایسێدۆ، ئینزۆ

سانچۆ، پاڵمەر، نیتۆ

جاكسن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی فولهام

لینۆ

تیتی، دیۆپ، كوینكا،رۆبنسن

كارنی، پێرێرا

تراۆری، سمیس رۆی ، ئایۆبی

راوول خێمینێز

بابەتی زیاتر

Back to top button