ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V ئێڤەرتن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە دەستپێكی یارییەكانی گەڕی هەژدەی پرێمەرلیگ و لە یارییەكانی بۆكسینگ دەی مانچێستەر سیتی میوانداری ئێڤەرتن دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 15:30 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەژدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی بریندار لە هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی پرێمەرلیگ بەرامبەر تیمەكەی شۆن دایچ یاریی دەكات.

دوازدە یاریی لەسەر یەكە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا تیمەكەی پێپ گواردیۆلا تەنیا یەك یاریی بردووەتەوە و دوو یاریش یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 17 یاریی كردووە و هەشت یاریی بردووەتەوە سێ یاریش یەكسان بووە و شەش یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.

لەبەرامبەردا ئێڤەرتن لە 16 یاریدا سێ یاری براوە بووە حەوت یاریی یەكسان بووە و شەش یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی پازدەی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پێپ گواردیۆلا بە بێ روبن دیاس، جۆن ستۆنز، رۆدری، ئۆسكار بۆب و ماتیۆس نونێس رووبەرووی تیمەكەی دایچ دەبێتەوە.

ئێڤەرتن بە بێ مەكنیێڵ، ئیبرۆگیۆنام و گارنەر بەرامبەر گواردیۆلا یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئێڤەرتن

پیكفۆرد

كۆڵمان، تاركۆوسكی، برانسوەیت، میكۆڵینكۆ

ئێندیایی، گێی،مانگالا، هاریسن

دۆكۆری، كاڵڤێرت لوین

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئۆرتیگا

وۆڵكەر، ئاكانجی، ئاكێ، لیویس

ساڤیۆ، دۆكو، دی برۆین، فۆدن، كۆڤاسیچ

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button