دوایین هەڵوێستی ئارسیناڵ لەبارەی گواستنەوەی یوکێرێش
یاریگا –
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو دوایین هەڵوێستی ئارسیناڵ ئاشکرادەکات لەبارەی گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێشی یاریزانی سپۆرتینگ.
ماوەیەکی زۆرە یۆکێرێش بووەتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپا و ئارسیناڵی ئینگلیزی لە ماوەی رابردوودا زۆرترین جار داهاتووی ئەو یاریزانەی پێوە بەسترابوو.
بەگوێرەی تازەترین زانیاریی کە caughtoffside بڵاویکردووەتەوە، گەنەرز وازیهێناوە لە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی هێرشبەرە سویدیەکە.
لە ئێستادا گابرێل خیسۆس ئاستی خۆی لە گۆڵ تۆمارکردن پیشاندەدات و متمانەی میکێل ئارتێتای بەدەستهێناوەتەوە.
ئەم پاشەکشەی تۆپچیەکانی لەندەن لەکاتێکدایە بوکایۆ ساکۆ بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی مانگی یەنایەری ساڵی داهاتوو ناگەڕێتەوە. بەوەش وا چاوەڕواندەکرا هەرچی زووە لە گواستنەوەکانی زستانەدا جێگرەوەیەک بۆ هێڵی پێشەوە بگوازنەوە. بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکەیان جەختیکردەوە کە بۆ شوێنەکەی ساکا بیرۆکەی بەکارهێنانی گابرێل مارتینێلی هەیە.