گرانبەهاترین یاریزانان کە لە 2024 بێبەرامبەر یانەکانیان جێهێشت
ریال مەدرید نێچیرە گەورەکەی بەدەستهێنا
یاریگا –
لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو کۆمەڵێک ناوی دیاری ئەوروپا گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتایی هات. بەشێکیان گرێبەستەکانیان نوێکردەوە و بەشێکیشیان بێبەرامبەر یانەکانیان جێهێشت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا، لەم راپۆرتە تایبەتەدا تیشک دەخاتە سەر گرانبەهاترین یاریزانان کە لە 2024 بێبەرامبەر یانەکانیان جێهێشت.
1 – کیلیان ئێمباپێ
ئەستێرە فەڕەنسییەکە گەرمترین بابەتی مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو بوو. پاش حەوت وەرز لە پۆشینی درێسی پاریس سانجێرمان، بە بێبەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. نرخی یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 180 ملیۆن یۆرۆیە.
2 – ئادریێن رابیۆ
ئەستێرە فەڕەنسییەکە پاش پێنج وەرز یاریکردن بۆ یوڤێنتوس، بێبەرامبەر پەیوەندی بە مارسێلیای فەڕەنسی کرد و جارێکی دیکە گەڕایەوە لیگ وەن. نرخی یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.
3 – ماریۆ هێرمۆسۆ
بەرگریکارە ئیسپانییەکە پاش پێنج وەرز ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی جێهیشت و بەبێبەرامبەر پەیوەندی بە رۆمای ئیتاڵی کرد. نرخی ئەوکاتی یاریزانەکە لە بۆڕسە 25 ملیۆن یۆرۆ بوو.
4 – سێرجینۆ دێست
یاریزانە ئەمریکییەکەی بارسێلۆنا، دوو وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئەیسی میلان و ئەیاند هۆڤن کردبوو. هاوینی رابردوو بە یەکجاری ماڵئاوایی لە بارسا کرد و بێبەرامبەر بووە یاریزانی ئایندهۆڤن. نرخی یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 22 ملیۆن یۆرۆیە.
5 – پیۆتر زێلینسکی
ناوەڕاستکارە پۆڵەندییەکە پاش هەشت وەرز لە پۆشینی درێسی ناپۆلی، بە بێبەرامبەر پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد. نرخی ئەوکاتی یاریزانەکە لە بۆڕسە 22 ملیۆن یۆرۆ بوو.
6 – تۆسین ئادارابیۆیۆ
بەرگریکارە تەمەن 27 ساڵانییەکە دوای چوار وەرز فولهامی جێهێشت و پەیوەندی بە چێڵسی لەندەنی کرد. نرخی یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 22 ملیۆن یۆرۆیە.
7 – گویدۆ رۆدریگوێز
یاریزانە ئەرجەنتینییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال بێتیس کۆتایی هات. دوای پێنج وەرز یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد. نرخی ئەوکاتی یاریزانەکە لە بۆڕسە 20 ملیۆن یۆرۆ بوو.
8 – رافایێل ڤاران
بەرگریکارە فەڕەنسییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی هات و پەیوەندی بە کۆمۆی ئیتاڵی کرد. بەڵام بێ ئەوەی هیچ یارییەک بۆ یانەکە بکات بەهۆی پێکانێکی سەخت بڕیاریدا واز لە یاریکردن بهێنێت. نرخیشی لە بۆڕسەی یاریزانان 20 ملیۆن یۆرۆ بوو.
9 -لۆید کێڵی
بەرگریکارە 26 ساڵانییەکە دوای پێنج وەرز ماڵئاوایی لە بۆرنمس کرد و بێبەرامبەر پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد کرد. نرخی یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 18 ملیۆن یۆرۆیە.
10 – دایچی کامادا
ناوەڕاستکارە ژاپۆنییەکە دوای تەنیا وەرزێک، لازیۆی ئیتاڵی جێهێشت و پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی کرد. نرخی ئەوکاتی یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 18 ملیۆن یۆرۆ بوو.