سەرۆکی ئێران داوا دەکات بڕیاری لێخۆشبوون بۆ عەلی دایی دەربکرێت
لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی ئێران سڕکراوە
![عەلی دایی، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران](https://yariga.net/wp-content/uploads/2024/12/0_GettyImages-1389156132-780x470.webp)
یاریگا –
سەرۆکی ئێران داوا دەکات بڕیاری لێخۆشبوون بۆ عەلی دایی دەربکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە بێتەوە ناو کارگێڕی وەرزشی و لە وەرزشی ئێران کار بکات.
رۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی کە لە نووسینگەی سەرۆکایەتی ئێران نزیکە رایگەیاندووە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران چەند رێنماییەکی ئاڕاستەی وەزیری وەرزش کردووە، بۆ ئەوەی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ عەلی دایی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران دەربکات، کە لە بەشداریکردنی لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی ئێران سڕکراوە.
عەلی دایی کە بە درێیس هەڵبژاردەی ئێران 149 یاریی کردووە و خاوەنی 109 یاریی نێودەوڵەتییە، لەدوای خۆپیشاندان و گرژییەکانی سێپتێمبەری 2022 بەهۆی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەران، بە بڕیاری حکومەتی ئێران لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان سڕکرا.
عەلی دایی پێشتر لە ساڵانی 1997 تاوەکو 2002 لە ریزی یانەکانی ئەرمینیا بیلیفێلد و بایرن میونشن و هێرتا بەرلینی ئەڵمانی یاریی کردووە، داوای لێکراوە ببێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ئەفسانە ئێرانییە رەتیکردووەتەوە و نایەوێت بگەڕێتە نێو پرۆسەی وەرزشی ئێران.