ئه‌ڵمانیائیسپانیا

فلیک ئەستێرەیەکی پێشووی خۆی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی لە گواستنەوەی زستانەدا بیر لە واژۆ کردنی گەێبەست لەگەڵ ناوەڕاستکارێکی بایرن میونشن دەکاتەوە.

بارسێلۆنا بەهۆکاری قەیرانی دارایی یانەکە لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا نەیتوانی ئەو یاریزانانە بگوازێتەوە کە یانەکە پێویستی پێیە و تەنیا توانیان لەگەڵ دانی ئۆلمۆ گرێبەست واژۆ بکەن و بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان.

بەڵام ئاست و ئەنجامە خراپەکانی ئەم تیپە لە چەند هەفتەی رابردوو وایکردووە بەڕێوەبەران و ستافی تەکنیکی بارسا بیر لە بەهێزکردنی تیپەکەیان بکەنەوە، فلیکیش یەکێکە لەو کەسانەی کە بەشداری راستەوخۆی دەبێت لە پرۆسەی گواستنەوەی یاریزاندا.

بەشی تەکنیکی بارسا و هەروەها دیکۆ چاودێری بارودۆخی یاریزانە خوازراوەکانی ئەم یانەیە دەکەن، بەڵام رۆژنامەی سپۆرت یاریزانە دڵخوازەکەی فلیکی ئاشکرا کردووە کە دەیهەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات. ئەم رۆژنامەیە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر بارسا رووبەڕووی کێشەی دارایی نەبێتەوە، ئەوا راهێنەری ئەم تیپە دەیەوێت لیۆن گۆرێتزکا بهێنێتە ریزی یانەکەی.

ئەم ئەستێرە ئەڵمانییە لە ساڵی 2018ەوە درێسی بایرن دەپۆشێت و لەژێر راهێنەرایەتی فلیک لەم تیپەدا یاریی کردووە و یەکێک بووە لە یاریزانە دڵخوازەکانی. باس لەوە دەکرێت لە چەند مانگی رابردوو بارودۆخی لە بایرن زۆر باش نەبووە و پێدەچێت بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە پێشوازی لە رۆشتنی بکەن. ئەمە باشترین دەرفەتە بۆ بارسا بۆ ئەوەی لانیکەم بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانە خوازراوەکەی فلیک بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button