راپۆرتی تایبەتسعوودیەعێراقگرنگترین

سێ رۆژ پێش یارییەکەیان لە جامی کەنداو؛ پێکەنینێکی یونس مەحموود بەرامبەر سعوودیە هەرای ناوەتەوە

لێدوانێکی جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

گەرچی رۆژی شەممە لە دوایین یاریی کۆمەڵەی دووەم رووبەڕوو دەبنەوە، بەڵام چەند رۆژێکە عێراقییەکان و سعوودییەکان لە جامی عێراق هێرش دەکەنە سەر یەکتری، سعوودییەکان لە لێدوانێکی یونس مەحموود نیگەرانن و ئەو لێدوانەی بە ‘سووکایەتی’ و ‘بێڕێزی’ لێکدەدەنەوە.

خاڵی دروستبوونی ناکۆکییەکان بە لێدوانێکی یونس مەحموود دەستیپێکرد، کاتێک لە لێدوانێكی بۆ کەناڵێکی سعوودی بە پێکنینەوە گوتی ‘هەڵبژاردەی سعوودییە بۆ بەدەستهێنانی جامی کەنداو هاتووە؟’ ئەم لێدوانەی جێگری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە تەواوەتی سعوودییەکانی نیگەران کرد، رۆژ لە دوای رۆژ وەڵامی دەدەنەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی لێدوانەکەی یونس مەحموود، لە میدیاکانی وڵاتانی کەنداو بۆچوونی جیاوازی لەسەر دروستبوو، تەنانەت بەرنامەی مەجلیس لە کەناڵی ئەلکاسی قەتەڕی میوانداریی یونس مەحموودیان کرد بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەبارەی لێدوانەکەی بدات.

یونس مەحموود لە بەرنامەی مەجلیس لەبارەی لێدوانەکەی گوتی :’من کەسێک زۆرم حەز لە پێکەنینە، مەبەستم نەبووە بێڕیزی بەرامبەر سعوودییەکان بکەم، ئەگەر تەواوی لێدوانەکە ببینن بۆت دەردەکەوێت من هیچ بێڕێزییەکم نەکردووە، من رەوشتم رێگام پێ نادات بێڕێزی بەرامبەر کەس بکەم’.

خالید شنێف یاریزانی پێشووی سعوودی و شرۆڤەکار و میدیاکاری ئێستای سعوودی وەڵامێکی توندی یونس مەحموودی دایەوە و دەڵێت :’یونس مەحموود بەو لێدوانەی سەلماندی کەسێکی نەزانە، یانیش دەیەوێت بەردەوام جێگای باس بێت، ئەوەی رێزی خۆی نەگرێت رێزی لێ ناگیرێت’.

رۆژی شەممە کاتژمێر 17:30 لە گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی دووەمی جامی کەنداو، سعوودیە و عێراق لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button