جامی کەنداوگرنگترین

جامی داهاتووی کەنداو لە کوێ بەڕێوەدەچێت؟

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت کۆمەڵێک زانیاری بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

سبەی پێنجشەممە، مافی میوانداریکردنی جامی کەنداوی ساڵی 2026 بە سعوودیە دەرێت.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە، کۆمەڵەی گشتی یەکێتیی جامی کەنداوی عەرەبی لە کوێت کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا مافی میوانداریکردنی 27مین وەشانی جامی کەنداو بە سعوودیە دەدرێت.

سعوودیە ئامادەکاری بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیای 2027 دەکات و لە ساڵی 2034یش، میوانداری گەورەترین کەرنەڤاڵی جیهانی تۆپی پێ دەکات.

تاوەکو ئێستا وردەکاری یاریگا و شارەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام رۆژنامە سعوودیەکە دووپاتیکردووەتەوە، وەشانی داهاتووی جامی کەنداو، تەواو جیاواز دەبێت.

یەکێتیی جامی کەنداوی عەرەبی دەیەوێت پاڵەوانیەتیی داهاتووی جامی کەنداو لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2026 بەڕێوەبچێت، واتە سێ مانگ دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیالی 2026 و سێ مانگ بەر لە بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی ئاسیای 2027.

بابەتی زیاتر

Back to top button