یاریگا –
گواردیۆلا ئامادە نەبوونی ئەستێرەیەکی مان سیتی لە یاریی بەرامبەر ئێڤەرتن راگەیاند.
پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی مانچێستەر سیتی دەڵێت :’من هێشتا قسەم لەگەڵ پزیشکەکان نەکردووە، بەڵام بڕوام وایە جۆن ستۆنز هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە’.
گواردیۆلا لەبارەی ئامادەبوونی ئێدرسن بۆ یارییەکەی سبەی گوتی :’ئێمە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ راهێنانمان کرد و پێویستە چاوەڕێ بکەین بزانین چەند یاریزانمان بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە دەبن’.
دووسبەی پێنجشەممە 15:30 مانچێستەر سیتی لە گەڕی هەژدەمی پرێمەرلیگ میوانداریی ئێڤەرتن دەکات.