ئیسپانیاگرنگترین

دوای 1307 رۆژ؛ زیدان ئەرکی راهێنەرایەتی کێ وەردەگرێت؟

Yariga App

یاریگا –

زیدان 1307 رۆژە لە راهێنەرایەتیکردن دوورکەوتووەتەوە، گەرچی چەندان ئۆفەری پێگەیشتووە بەڵام هێشتا تەنیا بە دوو پڕۆژە رازییە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی راپۆرتێکی لەبارەی زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی پێشووی ریال مەدرید بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی :’دۆخی زیدان زۆر نامۆیە، 1307 رۆژە لەسەر کورسی یەدەک دانەنیشتووە’.

زیدان لەوەتەی رۆژی 27ـی مایۆی 2021 لە دوای وازهێنانی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید، لە کاری راهێنەرایەتی دوورکەوتووەتەوە، گەرچی لە ماوەی 1307 رۆژی رابردوودا یانەکانی مانچێستەر یونایتد، یوڤێنتۆس، پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن ئۆفەریان پێشکەشی کردووە، بەڵام هەمیشە وەڵامی زیدان بۆ ئەو یانانە یەک شت بووە، پێی گوتوون ‘نەخێر، سوپاستان دەکەم’.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زیدان بڕیاری نەداوە واز لە کاری راهێنەرایەتی بهێنێت، بەڵکو ئەو خۆی یەکلاکردووەتەوە و تەنیا بە دوو شوێن سەرسامە و ئامادەیە ببێتە راهێنەریان ئەوانیش یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی فەڕەنسان.

مارکا ئاشکرایکردووە، زیزۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز هەیە، بەڵام بڕوای وایە ئەستەمە لەم کاتەدا ببێتەوە راهێنەری ریال مەدرید چونکە هیوای بەختێکی باش بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی دەخوازێت و هیوادارە راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە ریال مەدرید سەرکەوتوو بێت. دیدیێ دیشان راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنساش تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نوێکردووەتەوە و زیزۆ دەبێت هێشتا چاوەڕێی کەڵەشێرەکان بکات.

زیدان وەکو یانەی ژیانی سەیری ریال مەدرید دەکات، بۆیە تاوەکو ئێستا ئامادە نییە جگە لە ریال مەدرید ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکە بگرێتە ئەستۆ و ئۆفەری سەرجەم یانەکانی دیکەی رەتکردووەتەوە، لەکاتێکدا زۆربەی ئەندامانی دەستەی راهێنەرانی زیدان بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و ئەرک و بەرپرسیارەتی نوێیان لە شوێنی جیا وەرگرتووە، کە پێشتر لەگەڵ زیدان لە دەستەی راهێنەرانی ریال مەدرید کاریان دەکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button