ئیسپانیاسعوودیە

کانسێلۆ پەیامێک ئاراستەی بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری راستی هیلالی سعودی، لە گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانانی ئێستای بارسێلۆنا، ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئەم تیپە دەربڕیوە.

هەرچەندە ساڵێک بەسەر رۆیشتنی جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پورتوگالی لە بارسێلۆنا تێپەڕیوە، بەڵام پێدەچێت ئەستێرەکەی هیلال هێشتا ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ یانە کاتالۆنییەکە هەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، لەسەرەتای ئەم وەرزەدا، کانسێلۆ هەموو هەوڵێکی دا بۆ مانەوەی لە بارسێلۆنا، بەڵام دواجار ناچار بوو هیلالی سعودی هەڵبژێرێت. بەڵام بەو پێیەی بارسێلۆنا لەم رۆژانەدا بەدوای بەرگریکارێکی راستدا دەگەڕێت، کانسێلۆ قسەی لەگەڵ هەندێک لە یاریزانانی ئێستای بلاوگرانا کردووە و ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ تیپی پێشووی خۆی دەربڕیوە و تەنانەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئامادەیە بۆ ئەم گواستنەوەیە هەموو هەوڵێک بدات.

لە هەمان کاتدا رۆژنامە ئیسپانییەکە دەڵێت، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا، بەدوای بەرگریکارێکی لاوتردا دەگەڕێت و دەیهوێت تێچووی گواستنەوەی لە کانسێلۆ کەمتر بێت، هەر بۆیەش ئەگەری گەڕانەوەی بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە بۆ بارسێلۆنا سفرە.

هەرچەندە کانسێلۆ هەمیشە باسی خۆشەویستی خۆی بۆ بارسێلۆنا کردووە و لەم دواییانەشدا ئاشکرا کرد کە هەمیشە شانازی بە درێسی ئەم تیپەوە دەکات، تەنانەت ئەگەر تەنیا یەک وەرز یاریی بۆ کاتەلۆنییەکان کردبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button