ئینگلتەراگرنگترین

ئامارێکی خراپی فێرگسن بە بیری هاندەرانی مانچێستەر یونایتدا دەهێنرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر مانجێستەر یونایتد و ئەنجامە خراپەکانی، رۆشناییەکانی بۆ لای خۆی راکێشایەوە سەرەڕای هاتنی راهێنەری نوێیش بۆ یانەکە.

سەرەتای مانگی رابردووبوو مان یونایتد روبن ئامۆریمی وەک راهێنەری نوێی یانەکە ناساند پاش دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ. ئەنجام و ئاستی یانەکە لە یەکەم یارییەکانی خۆیدا لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە پۆرتوگالییەکەدا هیوابەخش بوون، بەڵام وردە وردە پاشەکشێی کرد، بەجۆرێک لە 9 یاریدا 4 جار تاڵاوی شکست و جارێکیشی یەکسانبوونێکی کردووە و لە کۆتا دوو یارییانیشدا 7 گۆڵیان لێکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ریکۆردەکان، مانچێستەر یونایتد بە پلەی 13ی ریزبەندی خولی ئینگلیزیەوە دەجێتە نێو بۆنەی رۆژی کریسمزەوە (25ی دیسەمبەر). ئەوەش نزمترین پلەیە بۆ ئەو یانەیە لەو بەروارە لەوەتەی یەکەم وەرزی سێر ئالێکس فێرگسن ساڵی 1986 کاتێک لە هەمان بۆنەدا لە پلەی 15ی ریزبەندیی بوون.

ئۆباڵی ئەنجامەکان هەموو لە ئەستۆی روبندا نییە، بەوپێیەی ناوبراو 6 یارییە لە سەرپەرشتی مان یونایتدی کردووە لە پرێمەرلیگ. خاوەنی 2 بردنەوە، 3 دۆڕان و یەکسانبوونێکە. لە بەرامبەردا تێن هاخ لە سەرەتای وەرزەکەی تا کاتی دوورخستنەوەی، 10 یاریی لە خولی ئینگلیزی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کرد. ئەنجامەکانی 3 بردنەوە، 3 یەکسانبوون و 4 دۆڕاندن بوون.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button