ئیتاڵیاگرنگترین

تا دێت ژمارەی دوورخستنەوەی راهێنەر لە خولی ئیتاڵی زیاتر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مۆنزای ئیتاڵی ئالێساندرۆ نێستای لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە.

وەرزەکە لە سێریائەی هێشتا نەگەشتووەتە نیوە و، ژمارەی ئەو راهێنەرانەشی دوورخراونەتەوە زیاتر دەبێت.

نێستا کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2015 هاتە نێو کاروانی راهێنەرایەتیکردنەوە، لەگەڵ مەیامی ئەمریکی دەستپێکرد و تا 2017 لەو یانەیە مایەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی لە رێگەی تاقیکردنەوەی یانەکانی پێروجیا، فرۆزینونی و ریجیانا.

ئەفسانەی بەرگریی ئیتاڵی، کەمتر لە 7 مانگە پۆستەکەی لە یانەی مۆنزا وەرگرت، بەڵام ئەنجامەکانی ئێجگار خراپ بوون. یانەکە لە کۆی 17 یاریی لە سێریائەی خاوەنی تەنها یەک بردنەوەیە و لە کۆتایی ریزبەندیەکەدایە.

لە خولی ئیتاڵی لە سەرەتای وەرزەکەوە تا ئێستا 5 راهێنەری جیاواز لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە. بەجۆرێک، ژمارەکە لە هەر خولێکی دیکەی بەهێزی ئەوروپا هاوشێوەی نییە.

ئەو راهێنەرانەی دووخراونەتەوە:

دانیێلی دی رۆسی – رۆما

لوکا گۆتی – لیچێ

ئیڤان یوریچ – رۆما

ئالبێرتۆ جیلاردینۆ – جێنوا

نزیکترین خول ژمارەی راهێنەری دوورخراوەوەی لەچاو خولی ئیتاڵی، پرێمەرلیگ و لالیگایە کە تا ئێستا چوار راهێنەر دوورخراونەتەوە لە هەریەک لەو خولانەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button