یاریگا –
سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ره‌شه‌ی وازهێنان له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و به گریانه‌وه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی جێهێشت.
سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر پێش یارییان به‌رامبه‌ر موسڵ له جامی عێڕاق رایگه‌یاند، خراپترین ئاماده‌كارییمان كردووه، به‌داخه‌وه شتێك له‌و یانه‌یه رووده‌دات هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه نیه خراپترین كاته كه ئیمه تێداینه.
راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گوتیشی، بێسهرووبهرییهكی زۆرم له‌ماوه‌ی رابردوو بینیوه، یانه‌ی هه‌ولێر له هه‌موومان گهورهتریه له كاتێكی زۆر خراپ بابه‌تێكیان هێنا ناو یانه‌كه هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه نیه، 52 رۆژه مووچه‌ی یاریزانان نه‌دراوه.
گوتیشی، نه‌دانی مووچه بارگرانیه‌كی زۆری خیستۆته سه‌رشانی من، له‌وانه‌یه ئه‌مه دوایین یاریی من بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر، لە جیاتی ئەوەی کێشەی یاریزانان چارەسەر بکرێت، کەچی شەڕ لەسەر کورسی دەکەن. بەڕاستی گریانم بۆ دۆخی یانەی هەوڵێر دێت.
راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ولێر له دۆخێكی زۆر خراپدایه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك نه‌كرێت له‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی داهاتوو ئه‌وا ده‌ست له كاردهكێمشهوه، چونكه یاریزانان له دۆخێكی دارایی زۆر خراپدان و كه‌س خه‌می یانه‌كه‌ی نیه.
له كۆتاییدا گوتی، كارگێری یانه‌كه به‌لێنیان پێدام له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه قه‌ره‌بووی گواستنه‌وه‌ی هاوینه بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی پاره نه‌مانتوانی گرێبه‌ستی باش بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا زیاتر له 15 یانه كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌كه‌ن، به‌ڵاك له هه‌ولێر شه‌ڕه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسی، كه‌س له دۆخی یانه‌كه ناپێچێته‌وه، ته‌نها هانده‌ر خه‌می یانه‌كه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها شێركۆ كه‌ریمی كاپتی یانه‌ی هه‌ولێریش رایگه‌یاند، سەرەڕای ئەنجامە ئەرێنییەکان و ئامادەکردنی تیمێکی بەهێز، نازانم لەمە زیاتر چیبکەین، تاوەکو سیناریۆی وەرزی رابردوو دووبارە نەبێتەوە، چونکە وەرزی رابردوو یانەی هەولێر لە دابەزین نزیکبوو، کەچی ئەمساڵ دۆخی وەرزشیمان زۆر باشە، کەچی کێشەی داریی قووڵ هەیە.
له كۆتاییدا كاپتنه‌كه‌ی هه‌ولێر گوتی، ئێستا هەندێک کێشە دروستبووە، کە هیچ کاتی نییە. ئێستا کاتی ئەوەیە بەدوای یاریزانی نوێ بگەڕێین، نەک کاپتن سەمیر خەریکی کێشەی دیکە بێت.