ئیسپانیاگرنگترین

ئانچیلۆتی: پێشبینییەکەم سەبارەت بە ئێمباپێ هاتە دی

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، راهێنەری ریال مەدرید، رایگه‌یاند پێشبینه‌كه‌م به‌ ئاستی ئێمباپێ هاته‌ دی.

لە گەڕی 18ی خولی ئیسپانی، لە قەڵای مێرێنگێ، ریال مه‌درید 4-2 سه‌ركه‌وتنی  بەرامبەر سیڤیلیا تۆماركرد بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.

ئانچیلۆتی دوای یارییه‌كه‌ رایگەیاند، پێموایە رەخنەگرتن لەخۆمان روون بوو، ئێمە درکمان بەوە کرد كه‌ خراپ بووین، به‌ڵام ئێمە گەڕاینەوە بۆ ئه‌وه‌ی کارەکان بەشێوەیەکی دروست بكه‌ین، دوای دۆڕاندنەکەمان بەرامبه‌ر میلان قسەمان کرد و شتەکانمان شیکردەوە، جارێکی دیکە هاتینەوە و هه‌ڵه‌كانمان چاککردەوە.


گوتیشی، یارییەکەمان به‌رامبه‌ر سێڤییا قورس بوو، بەڵام وردە وردە گەراینەوە بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی بكه‌ین، لەنێویاندا ئاستی ئێمباپێ.

سەبارەت بە ئێمباپێ رایگه‌یاند، پێموایە ئەو رەخنەی له‌ خۆی گرت لە دۆخێک رزگاری بوو کە دەکرا زۆر ئاڵۆز بێت، دوێنێ گوتم کە ماوەی گونجاندنەکەی تەواو بووە، ده‌بێت بدروشێته‌وه‌، ئەمڕۆش ئەوەم سەلماند کە هەندێک جار هەڵە نیم .


لەکۆتاییدا گوتی: پشوویەکمان دەبێت، بەرنامەیەکی تاکەکەسیمان بۆ یاریزانەکان داناوه‌، بەڵام کاتێک ده‌گه‌رێنه‌وه‌ ئامادە دەبن، یارییەکمان هەیە لە 3ی 1، پێویستە ئامادەبین، بەڵام دڵنیام، یاریزانەکان دەتوانن چێژ لە ماوەی پشووكه‌یان وەربگرن.

سەبارەت بە ماڵئاواییکردنی ناڤاس، راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ گوتی، ئەو ئەفسانەیە لە جیهانی تۆپی پێدا، نموونەیەکە بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت ببنە یاریزانێكی زۆر باش.

بەم سەرکەوتنە یانەی ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ بۆ پلەی دووەمی لالیگا سه‌ركه‌وت و بە خاڵێک لەدوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button