دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یامال و دی یۆنگ بڕیاری کۆتاییان داوە و ریال مەدرید بەرگریکارێکی دەستنیشانکردووە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
لیڤەرپوول تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ بگوازێتەوە، پاریس سانجێرمان ئامادەیە زیاتر لە 80 ملیۆن پاوەند بە گۆڵکارێکی ماگپایس بدات و فرێنکی دی یۆنگ بڕیاری کۆتایی دەدات…
لامین یامال نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030 – نیکۆلۆ شیرا
ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری رافا مارین، بەرگریکاری ناپۆلی دەکات، یاریزانەکە پێشتر لە ئەکادیمیای ریال مەدرید بووە – فیچاخێس
بارسێلۆنا بڕوای بە مانەوەی فرێنکی دی یۆنگ نەماوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە یانە کاتالوونییەکە جێدەهێڵێت – رێلێڤۆ
پێدەچێت پڕۆسەی گواستنەوەی جواو پێدرۆ لە برایتنەوە بۆ لیڤەرپوول تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دوادەکەوێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر
پاریس سانجێرمان ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ (83 ملیۆن پاوەند) بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد خەرج بکات – فیچاخێس
سانجێرمان لە لایەکی دیکەوە دەیەوێت بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو خەرج بکات – ئێل دێسمارکێ
لێستەر سیتی بڕی هەشت ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ڤالێنتین گۆمێز، یاریزانی ڤێلیز سارسفیڵد تەرخان کردووە – سەن
نیوکاسڵ یونایتد یەکێکە لەو یانانەی گرنگییان بە ئێریک گارسیا، یاریزانی بارسێلۆنا داوە، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت ببێتە یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی هانزی فلیک – سپۆرت
کریستال پاڵاس دەیەوێت یان نیکلاس بێستێ، یاریزانی بێنفیکا لە مێرکاتۆی زستانەدا بگوازێتەوە – سکای سپۆرتس
نیوکاسڵ ئامادەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە بێ بەرامبەر دەستبەرداری کاڵووم ویڵسن ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر