ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح ریکۆردێکی هەرزگیز تۆمارنەکراوی لە پرێمەرلیگ نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول شەوێکی ئەفسووناویی لەنێو یاریگای تۆتنهام بەڕێکرد کاتێک 6-3 شکستی بە خاوەن ماڵ هێنا لە میانی هەفتەی 17ی خولی ئینگلیزی.

لەو بردنەوە گەورەیەدا جارێکیتر محەمەد سەڵاح بە گۆڵ و ئەسێستەکانی سەرکردایەتی تیمەکەی ئارنە سڵۆتی کرد کاتێک 2 گۆڵ و 2 ئەسێست لە تۆتنهامی بریندار بکات.

ئێستا ئەستێرە میسڕیەکە بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکاران و، بە 11 ئەسێستیش سەرتۆپی ئەسێستکارانی پرێمەرلیگە.

بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، سەڵاح تاکە یاریزانە لە مێژووی خولەکە لە میانی یەک وەرزدا پێش هاتنی پشووەکانی سەری ساڵ ژمارەی گۆڵەکانی +10 و ژمارەی ئەسێستەکانیشی +10 بێت.

نزیکترین رکابەری گۆڵکار لە هێرشبەرەکەی رێدز، ئێرلینگ هالاند 13 گۆڵە و هەریەکە لە کۆڵ پاڵمەر، ئالیکساندەر ئیزاک، بریان ئێمبیومۆ و کریس وود 10 گۆڵیان هەیە. بەڵام تەنها پاڵمەرە لەنێو ئەوانەدا بە 6 ئەسێست نزیکترینە لە سەڵاحەوە.

نەک هەر ئەو ریکۆردە، هەر بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا، محەمەد یەکەم یاریزانە لە مێژووی خولی ئینگلیزی لە چوار وەرزی لەدوای یەکتر +10 گۆڵ و +10 ئەسێستی کردبێت.

لیڤەر بەو بردنەوەیە هێندەیتر خۆی لە رکابەرەکانی دوورخستەوە و بە یارییەک کەمتریش هێشتا 4 خاڵ لە چێڵسی پلەی دووەمەوە دوورەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button