بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زلهێزێکی پرێمەرلیگ ئەستێرە سەرەکییەکەی میلانی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئینگلیزی خۆی بۆ گواستنەوەیەکی گەورە ئامادەکردووە و یاریزانێکی سەرەکی ئەیسی میلانی کردووەتە ئامانج.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاریزانی نوێی دەوێ بۆ هێڵی ناوەند و ئەو مەبەستەش یوف فۆفانی لە یانەی میلان خستووەتە نێو لیستی کڕینەکانیەوە.

فۆفانا کە هاوینی رابردوو لە مۆناکۆوە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە رۆسۆنێری، بووە بە یەکێک لە سەرەکیترین بژاردەکانی بەردەست پاولۆ فۆنسێکا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی، بلووز دەیەوێ ئەستێرە فەڕەنسیەکە بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە.

پشتبەستن بە فۆفافانای تەمەن 29 ساڵ لە میلان بەجۆرێکە، لە سەرجەم یارییەکانی چامپیۆنزیلگ سەرەکی و، لە کۆی 15 یاریی سێریائەیش لە 14 یارییاندا سەرەکی بووە.

چێڵسی بە راهێنەرایەتی ئینزۆ مارێسکا وەرزێکی زۆر باشیان دەستپێکردووە، بەڵام لە گرنگترین یاریزانەکانیان بووەتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەورووپا. لە ماوەی رابردوودا دەنگۆ گەرم بوو جگە لە ریاڵ مەدرید، بارسێلۆناش گرنگی بە ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی دەدات و لەو پێناوەشدا ئامادەیە دوو لە یاریزانەکانی بدات بە یانە لەندەنیەکە.

بارسێلۆنا دوو یاریزانی بە ئەستێرەیەکی چێڵسی دەگۆڕێتەوە – Yariga

بابەتی زیاتر

Back to top button