ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دوور دەخرێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی ئەمداییەی بارسێلۆنا هاندەرانی یانەکەی نیگەران کردووە و نیشانی پرسیاری خستووەتە سەر چارەنووسی هانزی فلیک و مەترسی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەکە هەیە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە راپۆرتێکیدا باسی دۆخی بارسێلۆنای لەدوای دۆڕانەکەی یانە کەتەلۆنییەکە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، کە رۆخی بلانکۆس ریمۆنتادای بەسەر بلاوگرانادا کرد و 2-1 بردنەوەی بەدەستهێنا، بارسێلۆنا لە دوایین حەفت یاری چوارەمجارە لە لالیگا تووشی شکست دەبێت.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، گەرچی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا زۆر تووڕەیە و لە لەدەستدانی خاڵەکان نیگەرانە، بەڵام لە هەمان کاتدا متمانەی تەواوی بە هانزی فلیک راهێنەری یانەکەی هەیە و دوای دۆڕانەکەی دوێنێ شەویان دڵنیایی داوەتە راهێنەرە ئەڵمانییەکە.

بارسێلۆنا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە 6 یاری 15 خاڵی بەدەستهێناوە و لە پلەی دووەمی قۆناخی خول دێت، بەڵام لە لالیگا لە دوایین پێنج یاری نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک بەدەست بهێنێت و لە چوار یاری تووشی شکست بووە، بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەکە دێت.

فلیک هاوینی رابردوو لە شوێنی چاڤی هێرناندێز بووە راهێنەری بارسێلۆنا، لە دەتسپێکی ئەم وەرزە جێگای رەزامەندیی هاندەرانی بلاوگرانا بوو، لە کلاسیکۆ 4-0 لە ریال مەدریدیان بردەوە و لە چامپیۆنزلیگیشی 4-1 لە بایرن میونشنیان بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button