ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

رێککەوتێکی سەیر؛ ڤینیسیوس جونیۆر هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر سیتییە

مان سیتی بەر نەفرەتی خودا کەوتووە

Yariga App

یاریگا –

لەوەتەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بە ڤینیسیوس جونیۆر نەدراوە و رۆدری بەدەستیهێناوە، مانچێستەر سیتی وێران بووە و بەر نەفرەت کەوتووە.

لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەتسکردنی ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر سیتی بە باڵۆن دۆرەکەی رۆدری بووەتە ترێند، بەشێک لە هەوادارانی مان سیتی بڕوایان وایە ریچارلیسن جادووی لە یانەکەیان کردووە، تەنانەت بەشێکیان داوا لە گواردیۆلا دەکەن بچێت ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە رازی بکات جادووەکەی بەتاڵ بکاتەوە.

دوای ئەوەی کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر رۆدری باڵۆن دۆری بەدەستهێنا، ریچارلیسن هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئێڤەرتن لە سۆشیاڵ میدیا گوتی :’ئەگەر ڤینیسیوس باڵۆن دۆر نەباتەوە، هەموو شتێک خراپ دەبێت’. دواتر کاتێک مان سیتی – بە یوڤێنتۆس دۆڕا، ریچارلیسن گوتی :’نەفرەتی خودا بەر ماڵی دز دەکەوێت، دۆخەکە هەر بەمشێوەیە دەبێت کە پێویستە وابێت’.

Image

لەوەتەی رۆدری باڵۆن دۆرەکەی لەسەر ئەستۆی ڤینیسیوس بەدەستهێناوە، مان سیتی لەکۆی 12 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا بردنەوەیەکی بەدەستهێناوە، رۆژ لەدوای رۆژ حاڵی یانەکە خراپتر دەبێت.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەکۆی 17 یاری تەنیا 8 بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە پلەی شەشەمی خولەکە دێت، لە چامپیۆنزلیگیش لەکۆی 6 یاری تەنیا 8 خاڵی بەدەستهێناوە و لە پلەی بیست و دووەم دێت و لە لێواری کرانە دەرەوەیەتی.

بەشێک لە هەوادارانی مان سیتی و گواردیۆلا بڕوایان وایە، پێویستە راهێنەرە ئیسپانییەکە بچێتە لای ریچارلیسن تەنانەت هەندێکیان گومانیان هەیە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە جادووی لە یانەکەیان کردبێت، چونکە لەدوای قسەکانی ریچارلیسن رۆژ لەدوای رۆژ بەختی مان سیتی رەشتر دەبێت و ئەنجامەکانی کوڕانی گواردیۆلا خراپتر دەبێت کە لە دوایین یارییاندا دوێنێ شەممە لە پرێمەرلیگ 2-1 بە ئاستۆن ڤیلا دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button