ئیتاڵیا

ئینتەر گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان و سیمۆن ئینزاگی خواستیان لەسەر نوێ کردنەوەی گرێبەست بۆ دوو وەرزیتر هەیە.

وەرزی رابردوو ئینتەرمیلان دوای پێدانی پاداشتە دارەییەکانی سیمۆن ئینزاگی بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم تیپە دوای بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی بۆ وەرزی 2023-2024، بڕیاریدا گرێبەستی راهێنەرەکەی بۆ دوو وەرزیتر درێژ بکاتەوە.

ئینزاگی دوای ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر لازیۆی جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد و شوێنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی گرتەوە. تا ئێستا سەرکردایەتی 180 یاری نێرازۆری کردووە و 119 بردنەوە و 33 یەکسانبوون و 28 دۆڕانی بەدەستهێناوە.

راهێنەرە تەمەن 48 ساڵەکە جگە لەوەی لە دوو وەرزی رابردوودا ئینتەرمیلانی گەیاندە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لەم وەرزەشدا ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش کردووە. تیپەکەی بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە و دوو یاری کەمتری لە ناپۆلی پێشەنگ کردووە. هەروەها لە قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بە 4 بردنەوە و 1 یەکسانبوون و 1 دۆڕان لە پلەی شەشەمدایە.

پێش یارییەکەی دووشەممە بەرامبەر کۆمۆ، رۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکە هەوڵدەدات گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان نوێبکاتەوە. رۆژنامەکە ئەمڕۆش لە نوێترین  بڵاوکراوەیدا نووسی: ئینزاگی بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بە ماوەیەکی درێژتر و تاوەکوو 2028 دەکاتەوە.

رۆژنامەکە لە درێژەی راپۆرتەکەیدا نووسی: ئینزاگی لەم دواییانەدا گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 درێژکردەوە، بەمەش بووە خاوەن بەرزترین مووچەی راهێنەری ئیتاڵیا بە 6.5 ملیۆن پاوەند لە وەرزێکدا، بەڵام باوەڕێک هەیە لە میلان کە یانەکە دەیهەوێت بمێنێتەوە.

هەر بۆیە بیرۆکەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی 2 ساڵی تر دەخرێتە بەردەم ئەم راهێنەرە. ئەگەر سیمۆن بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ ئینتەرمیلان تا کۆتایی گرێبەستەکەی ئێستا، ئەوا دەبێتە دووەم راهێنەری ئەم یانەیە کە ماوەیەکی درێژ سەرکردایەتی نێرازۆری کردبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button