ئینگلتەرا

هالاند: هەوڵی زیاتر دەدەین بەڵام زەحمەتە!

Yariga App

ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دان بەوەدا دەنێت دۆخەکەیان ئاسان نیە و چارەسەریشی زەحمەتە.

دوێنێ مان سیتی و هالاند تووشی نوێترین شکستی خۆیان هاتن و ئەمجارەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا بوو. گۆڵکارە نەرویژییەکە دوای یارییەکە رەخنەی لە خۆی گرت بەر لە هەمووان و دواتر دانی بەوەدانا، چارەسەری کێشەکانیان زەحمەتە.

هالاند بۆ تی ئێن تی سپۆرت وتی

سەرەتا من سەیری خۆم دەکەم بەر لە هەمووان، وەکو پێویست نەبووم ئەم ماوەیە. ئەو دەرفەتانەی دەڕەخسێت دەبێت باشتر بم لە قۆزتنەوەیان. هەرچەندە راستە کە متمانە بە خۆبوونمان دابەزیووە و دەشزانین کە ئەوە چەند گرنگە و کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤێک هەیە. دەبێت بەردەوام بین لە هەوڵدان و ئەرێنی بمێنینەوە هەرچەندە زەحمەتە.

مانچێستەر سیتی لە کۆتا 12 یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەیە. هالاندیش لە کۆتا 12 یاری پریمەرلیگدا تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە. دۆخەکە ئاڵۆزەکەی مانچێستەر سیتی بەدەرە لە هەموو پێشبینی و چاوەڕوانی و شیکارییەک لەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button