ئینگلتەرا
راشفۆرد و خۆشەویستەکەی جیابوونەوە
مارکوس راشفۆرد لە ناوەو و دەرەوەی یاریگا رووبەرووی ئاستەنگ دەبێتەوە و لە نوێترین پێشهاتدا خۆشەویستەکەی جێیهێشت.
یانەی مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی روبن ئامۆریم، بڕیاریداوە ئەو یاریزانە بنێرێتە سەر کورسی یەدەگ و ئەگەری ئەوەش هەیە بیفرۆشێت، ئەمەش پاش ئاستە ناجێگیرەکەی چەند وەرزی رابردوو.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی ڕایگەیاند گرەیس رۆسا جاکسنی کچە مۆدێل لە راشفۆرد جیابووەتەوە چونکە پێی وایە ئەو یاریزانە وەکو پێویست گرنگی پێنادات و شایەنی باشترە لەوە، هەر بۆیە جیابوونەتەوە و لە ئینستاگرامیش فۆلۆوی ئەو یاریزانەی لابردووە.
داهاتووی راشفۆرد لە یونایتد هێشتا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و یانەکانی سعوودیە لەسەر هێڵن، تاوەکو ئەو یاریزانە بگوازنەوە. سەرچاوەکەش دەڵێت مانچێستەر دەیەوێت تەنها بە خواستن بیفرۆشێت و دواتر بگەڕێتەوە.