ئیسپانیاگرنگترین

کارەساتێکی راستەقینە هەڕەشە لەم وەرزه‌ی بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی نۆزدەی خولی ئیسپانیا دۆڕانێکی دیكه‌ی دووچاری بارسێڵۆنا بوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک به‌ ئاتلێتیكۆ مه‌درید دۆرا، بەمەش زنجیرە ئەنجامە خراپه‌كانی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

ئەم دۆڕانە یەک لە دواییەکانە، بارسێلۆنایان خستۆتە دۆخێک و پرسیاری زۆر له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كه‌ سەبارەت به‌ رکابەریکردن لەسەر نازناوی لالیگا دروست دەکەن، تانانه‌ت گومانی خسۆته‌ سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ چامپیونزلیگی وه‌رزی داهاتوو.

كێشه‌ی بارسێڵۆنا چیه‌؟

یاریزانانی بارسێلۆنا لە به‌رامبه‌ر ئاتلێتیکۆ مەدرید چەندین هەلی ئاسانیان لەدەستدا، ئەمەش دەکرا ئەنجامی یارییەکە بگۆڕێت، هەندێک ئه‌مه‌یان بۆ بێ به‌ختی یانه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه‌ کوشندانەیان له‌ به‌رگری لەبیرکردووە کە تیپەکە دوو گۆڵی لێكراوه‌.

ئایا بەختی خراپ کێشەی راستەقینەیە؟ بێگومان نەخێر، کارەساتی راستەقینە، دابەزینی ئاستی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکییە، کە زۆرێک لەو دەرفەتانەی لەدەست دا کە لە کاتی یارییەکانی پێشووتر ده‌یتوانی بیكاته‌ گۆڵ، کە دەکرا یارییه‌كه‌ بگۆرێت بۆ بردنه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌.

دابه‌زینی ئاستی ئه‌م یاریزانه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، بەڵکو زنجیرەیەک شکستی یەک لە دوای یەکە، کاریگەری زۆری لەسەر ئەنجامەکانی تیپەکە هەبووە.

لیڤاندۆڤسکی ئاستی له‌ پاشه‌كشه‌یه‌؟

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لە خولی ئیسپانیا 14 هەلی لەدەستداوه‌، ئەمەش ژمارەیەکی مەترسیداری گه‌وره‌یه‌، نیگەرانی هاندەرانی بارسێلۆنای لێكه‌وتۆته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان چاوه‌رونیان ده‌كرد ئه‌م وه‌رزه‌ یاریزانه‌كه سه‌ركردایه‌تی تیپەکە بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناو و سه‌ركه‌وتن.

ئەم دابەزینەی ئاستی پرسیارەکان لەسەر رادەی توانای گەڕانەوەی لیڤاندۆڤسکی بۆ ئاستی ئاسایی خۆی دروست دەکات، ئایا دەتوانێت سەرکردایەتی تیپەکە بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان؟ ئایا پێویستی بە پشوودان هەیە؟ ئایا بەدەست کێشەیەکی جەستەیی یان دەروونییەوە دەناڵێنێت؟ ئەم پرسیارانە پێویستیان بە وەڵامی خێرا و روون هەیە لەلایەن ستافی تەکنیکی یانه‌كه‌.

پاو ڤیکتۆر…یه‌ده‌گه‌كه‌ی لیڤا ئامادەیه‌ چاره‌سه‌ری هێڵی پێشه‌وه‌ ده‌كات؟

به‌هۆی  دابەزینی ئاستی لیڤاندۆڤسکی، پرسیارێک دێتە پێشەوە، بۆچی پاو ڤیکتۆر زیاتر ده‌رفه‌تی پێنادرێت؟ ڤیکتۆر هەمان رێژەی گۆڕینی چانسی گۆڵی هەیە وەک لیڤاندۆڤسکی بە رێژەی 25% و دوو گۆڵی لە لالیگا كردووه‌، لەکاتێکدا تەنها یەک یاری وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی یاریی كردووه‌.

ئەم ئاستە باشەی ڤیکتۆر وای لێدەکات ببێتە جێگره‌وه‌یه‌كی باش بۆ سەرکردایەتیکردنی هێلی هێرشبەری بارسێلۆنا، هەروەها پرسیارەکان ئاراسته‌ی ستافی یانه‌كه‌ ده‌كرێت بۆچی دەرفەتی پێویستی پێنەدراوه‌ بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت؟ ئایا هۆکاری تر هەیە کە رێگری دەکات لە بەشداریکردنی یاریزانه‌كه‌؟

تەنانەت ئەگەر کێشەش هەبێت لەو ئاسته‌ی یاریزانه‌كه‌ پێشكه‌شی ده‌كات، لانیکەم بوونی له‌ پێكهاته‌ی سەرەکی لە هەندێک یارییدا پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی لیڤاندۆڤسکی هه‌وڵ بدات بگه‌رێته‌وه‌ ئاستی خۆی هه‌وره‌ها ده‌بێته‌ پشووێكی باشیش بۆ یاریزانه‌ پۆڵه‌ندیه‌كه‌.

بارسێڵۆنا  کێشەیەکی راستەقینەی لە هێڵی هێرشبردندا هه‌یه‌، چونکە لیڤاندۆڤسکی توانای گۆرینی هەلەکانی بۆ گۆڵ نەماوە ، پاو ڤیکتۆریش دەرفەتی تەواو بۆ نەڕەخساوه‌ بۆ ئەوەی توانای خۆی بسەلمێنێت.

ئایا كاته‌كه‌ دره‌نگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌؟

گۆرینی شێوازی یاریكردن و یاریزان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ چاره‌سه‌رێك ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت،فلیك ناچار ده‌بێت به‌هۆی زۆری ئه‌نجامه‌ خراپه‌كان گۆرانكاری بكات، به‌ڵام ئایا فلیك بەردەوام دەبێت لە پشت بەستن بە لیڤاندۆڤسکی، یان هەلێک دەدات بە ڤیکتۆر؟ ئایا چارەسەری تر هەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانه‌كه‌؟ ئەمه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ن كه‌ هانده‌رانی بارسێڵۆنا چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن له‌ داهاتوو بۆیان یه‌كلایی ببێته‌وه‌.

جگه‌ له‌ كێشه‌یه‌ هێلی پێشه‌وه‌ بارسێڵۆنا ناتوانێت پارێزگاری له‌ تؤری گۆڵه‌كه‌ی بكات به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تایی وه‌رز كه‌ زۆر باش ده‌یانتوانی تیپی به‌رامبه‌ر له‌ گۆڵه‌كه‌یان دووربخه‌نه‌وه‌، ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ فلیك و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی هێلی به‌رگریش گۆرانكاری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button