یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی ئاستی تیمەكەی دەكات دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.
EL ATLÉTICO DE MADRID GANA EN BARCELONA. 🔴⚪️ pic.twitter.com/pnj4KB6DQx
— Atlético de Madrid (@Atleti) December 21, 2024
لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:
لە رووی ئاستەوە یارییەكی نایابمان كرد، ئەوەش ئەوەیە كە من دەمەوێت، بۆیە شانازی بە تیمەكەمەوە دەكەم، بەڵام لە هەمان كاتدابەهۆی لەدەستدانی ئەو خاڵانەوە هەست بە دڵتەنگی دەكەم.
لەدەستدانی 9 خاڵ لە یاریگای خۆماندا شتێكی ئاسایی نییە، پێشتر رووبەرووی شتێكی لەم شێوەیە نەبوومەتەوە، هەروەها نامەوێت هەرگیز جارێكی دیكە رووبەڕووی ببمەوە، ئێمە وازناهێنین و خۆمان بەدەستەوە نادەین، دوای پشووی سەری ساڵ بە بەهێزی دەگەڕێینەوە.
رێز لە شێوازی یاریکردنمان دەگرم، بەڵام دەبێت زیرەکتر یاری بکەین. دەبێت لەم شتانە فێربین و بچوکترین هەل بۆ گۆڵکردن بقۆزینەوە
دڵخۆشم بە ئاستی پێدری، یەكێک لە باشترین یارییەكانی كرد، هەروەها گاڤیش كە خولیایەكی زۆری بۆ یاریكردن نیشاندا.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.