ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی تۆتنهام V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی یارییەكانی گەڕی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ تۆتنهام میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 17ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە لە ناوەڕاستی هەفتەی پێشوو سەركەوتنیان بۆ قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو مسۆگەر كرد و چاوەڕوان دەكرێت لەو قۆناخەدا رووبەڕووی یەک ببنەوە.

تۆتنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 16 یاری لە حەوت یاریی براوە بووە و دوو یاریی یەكسان بووە و حەوت یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت جیاوازە و بە یارییەك كەمتر و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش چێڵسی دووەمەوەیە.

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 15 هەفتە توانیویانە 11 یاریی ببەنەوە و 3 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.

بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە تۆتنهام هەریەك لە بێنتانكور، ڤیكاریۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی فین، بن دەیڤز، ریچارلیسن ، میكی مۆر و ئۆدۆبێرت ناتوانن یاریی بكەن.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ ئیبراهیما كۆناتێ و كۆنۆر برادلی رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

فۆرستەر

پۆرۆ، دراگوشین، گرەی، یودۆگی

بێسووما ، سار

كۆلۆسێڤسكی، مادیسن، سۆن

سۆلانكێ

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، گۆمێز، ڤان دایك، سیمیكاس

گراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، جۆنس، دیاز

جۆتا

بابەتی زیاتر

Back to top button