یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 17ی پرێمەرلیگ ئێڤەرتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان ئێڤەرتن لە یاریگای گوودیسن پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەڤدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
چێڵسیەكەی ئێنزۆ مارێسكا لەم وەرزەدا جیاوازە و پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگن و یازدە یارییە لەسەر یەک تامی شكستی نەكردووە.
لە ئەگەری بردنەوەی یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئێڤەرتن ئەوا بلووز بە شێوەیەكی كاتی دەچنە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ.
چێڵسی لەم وەرزەدا 16 یاری كردووە و 10 یاریی براوە بووە چوار یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 34 خال لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.
لەبەرامبەردا ئێڤەرتن لە 15 یاریدا سێ یاری براوە بووە شەش یاریی یەكسان بووە و هەمان ژمارە یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی شازدەی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئێڤەرتن بە بێ بڕۆخا، گارنەر، ئێمیكا و چێرمیتی بەرامبەر چێڵسی یاریی دەكات.
لە بەرامبەردا مارێسكا بە بێ كۆكۆرییا، فۆفانا، مۆدریك و بادیاشێل یاریی دەكات هەروەها یارییكردنی لاڤیا، ریس جەیمس، بێن چێلوێل وچیۆكۆمیكا گومانیان لەسەرە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئێڤەرتن
پیكفۆرد
یەنگ، تاركۆوسكی، برانسوەیت، میكۆڵینكۆ
ئێندیایی، گێی،مانگالا، هاریسن
دۆكۆری، كاڵڤێرت لوین
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
كایسێدۆ، تۆسن، كۆلویل، ڤیێگا
لاڤیا، ئینزۆ
سانچۆ، پاڵمەر، نیتۆ
جاكسن