عێراقکوردستان

دوای سەرکەوتنی ئەمڕۆ دهۆک پێنج خانە چووە پێش

مەسعود میڕال: هیوادارم لە سەر ئەم ئەنجامە باشانە بەردەوام بین

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنی بەرامبەر قاسم، دهۆک پێنج خانە لە ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق هاتە پێشەوە.

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە یاریگای خۆی 2 _ 0 لە قاسمی بردەوە، بەم سەرکەوتنە دهۆک لە خانەی 15ـەمی ریزبەندی  هاتە ریزبەندی 10ـەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

مەسعود میڕال راهێنەری دهۆک دوای تەواو بوونی یارییەکە دەربارەی سەرکەوتنیان رایگەیاند:

بردنەوەکەمان زۆرباش بوو لەکاتێکی باشیش بوو بۆیە پیرۆزبایی لە خۆمان دەکەم، دوایین چوار یاریی ئەنجامەکانمان باشە بۆیە هیوادارم بەردەوام بین لە سەر ئەو ئەنجامانە، ژمارەی یارییەکانمان کەم بوون بە هۆی بەشداریکردنمان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەڵام ئێستا بە ئەنجامدانی یارییە دواخراوەکان توانیمان لە ریزبەندی بێینە پێشەوە.

جیلبێرت کۆمسۆنی هێرشبەری غانی دهۆک دوای تەواو بوونی یارییەکە و لە سەر ئەنجامی یارییەکە گوتی:

سەرەتا و تایبەت لە تەواوی گێمی یەکەم کێشەمان هەبوو باش دەرنەکەوتین، لە گێمی دووەم ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد و توانیمان سەرکەوین، هیوادارم بەردەوام بین لە سەر ئەم سەرکەوتنانە.

بە هۆی بەشداریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دهۆک چوار یاریی دواخراوی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەبوو، ئێستا یەک یاریی دواخراوی ماوە ئەویش بەرامبەر نەورۆزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button