یانەیەکی ئینگلیزی خۆی بۆ گواستنەوی کۆندی ئامادە دەکات
یاریگا –
جارێکیتر خواست لە پرێمەرلیگەوە دەرکەوتووە بۆ گواستنەوەی جوڵ کۆندی.
هاوینی رابردوو یاریزانە فەڕەنسییەکە لەلایەن ئارسیناڵەوە هەوڵێکی زۆردرا بۆ گواستنەوەی، بەڵام وادیارە تۆپچیەکان هێشتا دەستبەرداری ئەو پلانەیان نەبوونە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی پێگەی El Nacional، یانە لەندەنیەکە خۆی ئامادەدەکات بۆ چوونەپێشەوە لەو بەرگریکارە. بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەدەن بە بارسێلۆنا.
گەنەرز وەرزی رابردوو خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگری بوو لەنێو سەرجەم یانەکانی پرێمەرلیگ. ئەم وەرزە لەدوای پێکانی بێن وایتەوە دەیەوێ سوپەرستارێک بۆ پێگەی بەرگریکاری راست بدۆزێتەوە و کە هەندێ جار بەناجاری تۆماس پارتی لەو شوێنە بەکاردێنێت. بەوەش بە هێنانی کۆندی ئەو هێڵە هێندەیتر قایم بکات دوای ئەوەی هاوینی رابردوو سەرکەوتووبوو لە گواستنەوەی ریکاردۆ کالیاڤیۆری ئیتاڵی بۆ بەرگری لای چەپ.
ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کۆندی کە ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیک ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و خاوەنی گۆڵێک و 5 ئەسێستە، بیر لە ئۆفەری یانە لەندەنیەکە دەکاتەوە دەکاتەوە.
هاوینی رابردوو رۆژنامەی سپۆریی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە بارسێلۆنا داوای چاوەڕوانی لە ئارسیناڵ کردبو، بەوپێیەی چارەنووسی کۆندێی بەستبووەوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆناڵد ئاراوخۆوە.
بارسێلۆنا داواکارییهكی ئارسیناڵ بە چارهنووسی ئاراوخۆ دەبەستێتەوە