ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی چێڵسی خواستی رۆشتنی لە یانەکە پیشانداوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی چێڵسی دەیەوێ یانەکە جێبهێڵێت و خواستی رۆشتنی پیشانداوە.

بلووز بە راهێنەرایەتی ئینزۆ مارێسکا وەرزێکی زۆر باشیان دەستپێکردووە و کێبڕکێی سەرەکیبوون لەو یانەیە لە هەرکاتێ قورستربووە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئیتاڵییەکە.

کریستۆفەر نکوکو وادیارە لە بارودۆخەکە تێگەشتووە و قورسیی کێبڕکێکردن بۆ مسۆگەرکردنی پێگەی سەرەکیی لە هێڵی هێرشبەری یاخود ناوەڕاستی هێرشبەری، ئەوەش بەهۆی زۆری بژرادەیتر لەو دوو پێگەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گرایم بایڵی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ، نکونکو ئامادەیە بۆ جێهێشتنی یانە لەندەنیەکە لەم کاتی بازاڕی زستانە کە مانگی یەنایەری ساڵی نوێیە.

وەک ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە، خواستی هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بۆ رۆشتن، دوای ئەوە دێت کە سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستنەهێنانی پێگەی سەرەکیی.

یاریزانە 27 ساڵانەکە لە یەکەم یاریی کردنەوەی وەرزەکە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە پێکهاتەی سەرەکی بووە، لەوە بەدوا تەنها یەک جاریتر بژاردەی یەکەمی مارێسکا بووە ئەویش لە یارییەکەیان بەرامبەر ساوسامپتن.

مانگی رابردوو دەنگۆیەکان وا بڵاوبوونەوە پاریس سان جێرمان دەیەوێ نکونکو، کە لە 2015-2019 لەو یانەیەبوو، بگەڕێنێتەوە بۆ باخچەی شازادەکان. ئەوە و هەروەها ناوی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتدیش لەنێو دەنگۆیەکاندا هەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button