یاریگا

فەرمی: ماوەی دوورکەوتنەوەی هاری کین ڕاگەیەندرا

یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە فەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی هاری کینی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە و ناوبراو دەبێت نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام بدرێت.

هەفتەی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی پریمەرلیگ، بەرامبەر ساوسهامپتن، کاپتنەکەی سپێرس دووچاری پێکان هات لە ماسوولکەکانی ڕانیدا. تۆزێک پێش ئێستا لە پێگەی فەرمی یانەکە ڕاگەیەندرا کە دەستەی پزیشکان دوای پشکنین لە ماوەی ڕابردوودا، گەشتوونەتە ئەوەی دەبێت پێویستە کین نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام بدرێت، بەوەی ماسوولکەکانی ڕانی تووشی کشان هاتووە.

هەر لە ڕاگەیەندەکەدا خراوەتە ڕوو کە مانگی ئەپرێل گۆڵکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان، ئەوەش هەواڵێکی کەمەرشکێنە بۆ خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەر کە یانەکەی لە دۆخێکی باشدا نییە و هەر پێرێ بوو ڕاگەیەندرا موسا سیسۆکۆ تا ئەپرێل بەهۆی پێکانەوە دوور دەکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button