فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزایەکانی یانەی کۆیەی کەمکردەوە
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریار و راسپاردەی نوێی دەرکرد
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا سزایەکانی یانەی کۆیە کەم بکاتەوە، 4 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات و 3 خاڵی لێ کەم دەکرێتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیاریدا سزایەکانی سەر یانەی کۆیە کەم بکاتەوە، کە بەهۆی رووداوەکانی لە یاریی بەرامبەر خاک وەرزی رابردوو بەسەریدا سەپێنرابوون، ژمارەی خاڵەکان و یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆی کەم دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ شەممە (21ـی دیسێمبەری 2024) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا بە کەمکردنەوەی سزاکانی کۆیە کەوەرزی رابردوو بە سەریدا سەپێنرابوو، لە بڕی کەمکردنەوەی حەفت خال لە کۆتایی ئەم وەرزە تەنها سێ خاڵ لە کۆیە کەمدەکرێتەوە، یەکێکی تر لە بریارەکان سزادانی شێروانەیە کە بەهۆی هاندەرانیەوە بری 500 هەزار دینار سزا دران.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جەختیکردەوە لە سەر دابەزینی چوار یانە لە خولی نایابی کوردستان، بۆ ئەم ورزە جگە لە دابەزینی ئاڕاڕات کە لە خولەکە کشاوەتەوە سێ یانەی تریش بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان دادە بەزێت.
بریار و راسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
1 – ئاگاداری بۆ ئەو ناوبژیوانانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت تاقیکردنەوەیان ئەنجام نەداوە، لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوو پەیوەندی بە لیژنەی ناوبژیوانان بکەن و بە نووسراوی فەرمی لیژنەکە ئاگادار بکەنەوە.
2_ دوای دابەزینی یانەی ئاڕاڕات، لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025 سێ یانەی تریش دادەبەزێت بۆ ریزی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026.
3_ دوای دابەزینی یانەی سلێمانی، لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان 2024 _ 2025 یەک یانەی تر دادەبەزێت بۆ خولی پلە دووی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026.
4_ ئاگاداری بۆ یانەی دەربەندیخان و یانەکانی تر پێویستە لۆگۆ و نوسراوەکانی تیپە میللیەکان لاببرێت لە کاتی یارییەکانیان لە خولی نایابی کوردستان.
5_ ئاگاداری بۆ یانەی دەربەندیخان، پەرژینی یاریگاکەی لە گۆڵەکانەوە نزیکە دەبێت بە پارچە قوماشێک ( رێکلامێک گەر هەبێت ) کە درێژیەکەی لە 10 مەتر کەمتر نەبێت و بەرزیەکەی لە 2 مەتر کەمتر نەبێت لە دواوەی گۆڵەکە واتە لە سەر پەرژینەکە ( ئەو سیاجەی کە بە سیم دروستکراوە) هەڵبواسن، بۆئەوەی گۆڵپارێزەکان زیاتر پارێزراوبن. بەپێچەوانەوە یاریەکانیان بەڕێوەناچێت لەم یاریگایە.
6_ ئاگاداری بۆ سەرجەم یانە بەشدار بووەکان لە خولەکانی کوردستان، ئەو یاریگایانەی پەرژینی یاریگاکەی لە گۆڵەکانەوە نزیکە دەبێت بە پارچە قوماشێک ( رێکلامێک گەر هەبێت ) کە درێژیەکەی لە 10 مەتر کەمتر نەبێت و بەرزیەکەی لە 2 مەتر کەمتر نەبێت لە دواوەی گۆڵەکە واتە لە سەر پەرژینەکە ( ئەو سیاجەی کە بە سیم دروستکراوە) هەڵبواسن، بۆئەوەی گۆڵپارێزەکان زیاتر پارێزراوبن. بەپێچەوانەوە یاریەکانیان بەڕێوەناچێت لەم یاریگایانە.
7_ کەمکردنەوەی سزاکانی یانەی کۆیە بەمشێوەیە:
آ_ چوار یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی.
ب_ کەمکردنەوەی ( 3 خاڵ) لەکۆی گشتی خاڵەکانی .
8 _ بە هۆی هەڵسوکەوتی دوور لە گیانی وەرزشی و هێرشکردنە سەر ناوبژیوان بە هەڵدانی دەبەی ئاو و کەل و پەلی قەدەغەکراو بۆ نێو یاریگا لە یاریی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریی نێوان شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر دووبارەبوونەوەی لەیاریان بەرامبەر یانەی زاخۆ لەگەڕی نۆیەم ، بریاردرا بە پێبژاردنی یانەی شێروانە بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار،دوای ئەم بڕیارە لە ئەگەری دووبارە بوونەوە سزاکان قورستر دەبن.
9_ هەر راهێنەرێک لە خولەکانی کوردستان سزای دارایی یاخود هونەری لە سەر بێت، لە کاتی چوونی بۆ یانەیەکی تر پێویستە ئەستۆ پاکی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ بکرێت دواتر باجی تازەی بۆ دروستدەکرێت .
10_ بریاردرا بە رێگەپێدانی یاریزان ( سۆران عبدالله عبدالرەحمان ) بە یاریکردن بۆ یانەی بابان لە خولی پلە یەکی کوردستان، چونکە پێشووتر بەبێ ئاگاداری ئەو یاریزانە ناوی لە لیستی یانەی سەیدسادق تۆمار کرابوو لە خولی نایابی کوردستان.