جولیان ئەلڤارێز: لە رەتکردنەوەی ریال مەردید پەشیمان نیم
یاریگا –
جولیان ئەلڤارێز، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، دەکرا چارەنووسێکی دیکەی هەبێت، بەڵام بڕیاریدا بگەڕێتەوە ئەرجەنتین سەرەڕای دەرچوون لە تێستە وەرزشییەکانی ریال مەدرید.
جولیان ئەلڤارێز دەیتوانی یاریزانی ریال مەدرید بێت و وەک یاریزانێکی ریال لە رکابەرییە جیاوازەکاندا بدرەوشێتەوە. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی ئاتلێتیکۆ لە ساڵی 2011 بۆ ماوەی مانگێک بەشداری لە ئەکادیمیای کاستیا کرد و توانی لە تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوو بێت، بەڵام لە کۆتاییدا گەڕانەوەی بۆ ئەرجەنتین هەڵبژارد و لە ئەکادیمیای یانە دڵخوازەکەی ریڤەر پلێت بەردەوام بوو .
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ مارکا، جارێکی دیکە لەم بارەیەوە پرسیاری لێکرا. کاتێک تەمەنت 11 ساڵ بوو، هاتیتە ئیسپانیا بۆ ئەوەی تێست بدەیت، هەرچەندە یانەکەت رازی کرد، بەڵام دواجار بڕیارتدا لە ئەرجەنتین بمێنیتەوە. ئایا یەکێک بوو لە باشترین بڕیارەکانی ژیانت؟
جولیان لە وەڵامدا گوتی:
راستگۆ بم لەگەڵتان پەشیمان نیم، بەڵام دەتوانم بڵێم زۆر دڵخۆشم بەو شتانەی کە بەدەستم هێناوە. بەڵام پێموایە هەموو شتێک بە هۆکارێک روودەدات. کە لەوێ نەمامەوە پەشیمان نیم، چونکە دەبوو ئەزموونێکی دیکە بۆ ژیانم زیاد بکەم. ئەمانە شتگەلێکن کە هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە، بۆیە هەموو ئەزموونێک کە لە ژیانمدا هەمبووە زۆر بەنرخە لە لام.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە گواستنەوەی هاوینەی رابردوو بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە یانەکەی پایتەخت کرد و توانیویەتی لە 17 یاریی پێنج گۆڵ بۆ ئاتلێتیکۆ بکات.