یاریگا –
مەترسی هەیە پێکانەکەی ئێمباپێ گەورەتر بێت و هۆشداریی دەدرێتە ریال مەدرید فشاری زیاتر لەسەر هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دروست نەکات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا باسی دۆخی تەندروستی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری ریال مەدریدی کردووە و لێدوانی لە راهێنەرێکی توانای جەستەیی پێشووی ریال مەدرید وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکات، هۆشداریی دەداتە ریال مەدرید پێکانی ئێمباپێ قورستر نەبێت.
ئێمباپێ لە یاریی بەرامبەر ئاتاڵانتا لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ بێبەش بوو، گەرچی وا پێشبینیکرابوو بۆ ماوەی 10 رۆژ داببڕێت، بەڵام پێشوەختە گەڕایەوە و لە یاریی بەرامبەر پاچوکای مەکسیکی لە یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکانی یانەکان ئامادەبوو.
⚠️ El peligro de la lesión de Mbappé: “El riesgo de recaída, ahora, es más alto”
🗣️ Un preparador físico que estuvo con Ancelotti en el Real Madrid, un prestigioso traumatólogo deportivo y un experto en lesiones analizan en ‘Xtra’ el riesgo que corre Mbappé, mayor del que parece pic.twitter.com/ndrRbLQm61
— Diario AS (@diarioas) December 20, 2024
راهێنەرە توانای جەستەییەکە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئاس لەبارەی پێکانەکەی ئێمباپێ دەڵێت :’ئێستا مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی ئێمباپێ هەیە، بەتایبەتی ئێمباپێ پێش دەستپێکی وەرزی نوێ قۆناخێکی باشی ئامادەکاریی نەبووە، دەبووایە ئێمباپێ ماوەی تەواوی خۆی بۆ چاکبوونەوەی وەربگرێت، ئێستا بەهۆی خراپی قۆناخی ئامادەکاریی پێش دەستپێکی وەرز و زۆری فشارەکان لەسەری، مەترسی هەیە پێکانەکەی گەورەتر بێت’.
ئێمباپێ کە لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە 22 یاری 12 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە، دووەم نازناوی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێنا و لە یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکانی یانەکانی گۆڵی کرد، سبەی یەکشەممە لە لالیگا رووبەڕووی سێڤییا دەبنەوە.