عێراقگرنگترین

ئەیمەن حوسێن: دەمانەوێت پارێزگاری لە نازناوەکەمان بکەین و ببینەوە پاڵەوانی جامی کەنداو

Yariga App

یاریگا –

ئەیمەن حوسێن پێش یاریی یەکەمیان لە بەرامبەر یەمەن لە جامی کەنداو دەڵێت :’دەمانەوێت پارێزگاری لە نازناوەکەمان بکەین و ببینەوە پاڵەوانی جامی کەنداو’.

ئەیمەن حوسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر یەمەن دەڵێت :’سوپاسی کوێت دەکەین بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی لێیان کردین، ئێمە وەکو پاڵەوان بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە دەکەین و دەمانەوێت پارێزگاری لە نازناوەکەمان بکەین و بە بەدەستهێنانی جامی کەنداو دڵی گەلی عێراق خۆش بکەین’.

هەروەها گوتیشی :’ئێمە بە یەک دەست و بە دڵ و بە گیان یاریی دەکەین، پابەندین بە رێنماییەکانی دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەکەمان، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بگەینە دوایین خالی ئەم پاڵەوانێتییە، ئەوەی لە تواناماندا هەبێت دەیکەین’.

لەبارەی یارییەکەی سبەی بەرامبەر یەمەن، گوتیشی :’هەموو هێرشبەرێکی ئامانجی ئەوەیە گۆڵ بکات و خاڵەکانی یارییەکە بەدەست بهێنێت، نەک هەر من بەڵکو تەواوی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەمان لەپێناوی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەچینە ناو یاریگا’.

سبەی یەکشەممە عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی کەنداوی 26 رووبەڕووی یەمەن دەبێتەوە، کە عێراق و یەمەن و سعوودیە و بەحرەین لە کۆمەڵەی دووەم بەیەکەوە یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button