یاریگا –
یانەی نەسڕی سعودی، دوای ئەوەی بە فەرمی وردەکارییەکانی داهات و خەرجییەکانی ساڵی دارایی 2023-2024ی راگەیاند، ئاشکرای کرد کە لەم زستانە توانای گواستنەوەی هیچ یاریزانێکیان نابێت.
رۆژی پێنجشەممە، یانە سعودییەکە کۆی داهاتەکانی لە ماوەی ساڵی دارایی لە یولیو/تەمموزی 2023 تا حوزەیرانی 2024 ئاشکرا کرد کە بڕی 615 ملیۆن ریاڵ بووە، لەکاتێکدا خەرجییەکانی 654 ملیۆن ریاڵ بووە.
ئەلشێهری، بەڕێوبەری تەکنیکی پێشووی هەڵبژاردەی ئۆلێمپی سعودییە، لە بەرنامەی “دورینا غەیر” لە کەناڵی سعودیە رایگەیاند:
مەبەستی یانەی نەسر لە راگەیاندنی تێچوو و داهاتیان پەیامێکە بۆ هاندەران بەو مانایە دێت کە یانەکە لە ماوەی داهاتوودا بە تایبەتی لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست واژۆ ناکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری ئیتاڵی نەسڕ داوای لە یانەکەی کردووە کە سەرە رمێکی پێویستە، شانبەشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی بکات.
نەسڕ لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودی دوای 13 گەڕ بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ، لە کۆی 7 بردنەوە و 4 یەکسانبوون و 2 دۆڕان پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە.