عێراقگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی جامی کەنداو چەند پارەت پێویستە؟

Yariga App

یاریگا –

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌یاریی نێوان كوێت و عومان یارییه‌كانی جامی كه‌نداو ده‌ست پێده‌كات و هه‌موو شتێك له‌ باره‌ی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه له‌ یاریگا بزانه‌.

جامی کەنداو 2024  چه‌ند رۆژ ده‌خایه‌نێت؟

جامی کەنداو 2024 ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 21 کانوونی دووەمی 2024 به‌ یاریی نێوان كوێت و عومان له‌ كاتژمێر 08:00ی ئێواره‌ ده‌ست پێده‌كات و پێش یارییه‌كه‌ش مەراسیمێکی گەورە له‌ كاتژمێر 07:00 ده‌كرێت

پاڵەوانێتییەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە ده‌خایه‌نێنت بڕیاره‌ یاریی کۆتایی لە 3ـی1ی 2025 لە یاریگای جابری نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت.

 چه‌ند هه‌ڵبژارده‌ به‌شدارن؟

جامی كه‌نداوی 26 به‌ به‌شداری هه‌شت هه‌ڵبژارده‌ ده‌كرێت كه‌ به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون و عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی به‌حرێن و سعودیه‌ و یه‌مه‌ن یاریی ده‌كات.

رۆژی 22ـی دیسەمبەر عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یەمەن دەبێتەوە، ئینجا دواتر رۆژی 25ـی مانگ رووبەڕووی بەحرەین دەبێتەوە و رۆژی 28ـی دەسیمبەریش لە سێیەم یاریی کۆمەڵەکەی بەرامبەر سعوودیە یاریی دەکات.

یارییه‌كان له‌ كام یاریگا به‌رێوه‌ده‌چێت؟

كوێت دوو یاریگای بۆ میوانداریكردنی جامی كه‌نداو ئاماده‌كردووه‌ ئه‌ویش یاریگای جابر موباره‌ك و جابر ئه‌حمه‌دی نێوده‌وڵه‌تیه‌، كه‌ یاریی كردنه‌وه‌ و كۆتایی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ له‌ یاریگای جابر ئه‌حمه‌دی نێوده‌وله‌تی ده‌كرێت.

بلیتی یارییه‌كان چۆن ده‌ست ده‌كه‌وێت‌؟

نرخی بلیتی یارییه‌كان چۆنیەتی ده‌ستكه‌وتنی  چۆنه‌؟

تەنها یەک رێگە هەیە بۆ ده‌ستكه‌وتنی بلیتی جامی کەنداو  ئەویش لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی حیاكم.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی بلیتی جامی کەنداو 2024 کلیک لێرە بکە

پێویستە ئەپڵیکەیشنی هایاکوم دابەزێنیت، پاشان ئەکاونتێک دروست بکەیت ، دواتر ئەو یارییە هەڵده‌بژێریت کە دەتەوێت ئاماده‌بیت، دواتر پۆله‌كه‌ هەڵبژێرە، پاشان پرۆسەی پارەدانەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی ده‌بێت و  بلیتەکەت وەردەگریت.

نرخی بلیتی جامی کەنداو 2024 چه‌نده‌؟

نرخی بلیتی یارییەکانی جامی کەنداو 2024 بەپێی شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکەكان جیاواز دەبێت، چونکە نرخی بلیتی یارییەکانی یاریگای جابر ئه‌حمه‌دی نێودەوڵەتی جیاوازه‌ لەگەڵ جابر موبارەک، هەروەها نرخی یاریی یەکەم و یاریی کۆتایی گرانتره‌ لە یارییه‌كانی دیكه‌.

نرخی بلیتی یارییەکان کە لە یاریگای ئه‌حمه‌د جابری نێوده‌وڵه‌تی بەڕێوەدەچن لە 12 دۆلاره‌وه‌ دەستپێدەکات بۆ 24 دۆلار، نرخی زێڕینش (60) دۆلاره‌ پۆلی زیویش 45 دۆلاره‌.

سەبارەت بەیارییەکانی جابریش، نرخی بلیت له‌  12 دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ  18دۆلار .

سەبارەت بە یارییەکانی کردنەوەی و کۆتاییش، نرخی بلیتەکان لە 12 دۆلاره‌وه‌ دەست پێدەکات 30 دۆلار هاوکات نرخی پۆلی زێڕین 90 دۆلاره‌ و پۆلی زیویش 60 دۆلار دەبێت.

ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت گه‌شت بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌بێت چه‌ندی تێده‌چێت؟

ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئۆتۆمبێل گه‌شت بۆ  ئاماده‌بوون له‌ یارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بكات نزیكه‌ی  340 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌چێت.

له‌ هه‌ولێر بۆ به‌سڕه‌ به‌ ئۆتومبێڵ 90 هه‌زاردینار

له‌ به‌سڕه‌ بۆ كوێت به‌ ئۆتومبێل 50 هه‌زار دینار

نرخی شه‌وێك مانه‌وه‌ له‌ هه‌رزانترین هۆتێل 130 هه‌زار دینار

بلیتی یاریی 20 هه‌زار دینار

سێ ژه‌م خواردنێكی ئاسایی 50 هه‌زار دینار.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button