دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئامانجە گەورەکەی ریال مەدرید لە پرێمەرلیگ نزیکە و شوێنگرەوەی ڤان دایک دیاریکرا
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
لەوانەیە مانچێستەر یونایتد بە چوونە دەرەوەی ئەستێرەیەک بە خواستن رازی بێت، ئامانجە گەورەکەی ریال مەدرید خەریکە پەیوەندی بە یانەیەکی ئینگلتەراوە دەکات و بڕونۆ گیمارێش و مارتن زوبیمێندی لە راداری یانەیەکی پرێمەرلیگدان.
هەرچەندە ناوی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز بەردەوام بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە، بەڵام ئێستا لیڤەرپوول بووەتە ئامانجێکی یاریزانە کەنەدییەکە – کۆت ئۆفساید
ریال مەدرید ناوی ڤیرجیڵ ڤان دایک، بەرگریکاری لیڤەرپوولی بۆ لیستی گواستنەوەکان زیادکردووە، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوە دەیڤد ئالابا – فووتبۆڵ ترانسفێرس
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە خواستن رێگە بە چوونە دەرەوەی مارکوس راشفۆرد لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا بدات – سەن
ئەهلی، ئیتیحاد و قادسیە لە نزیکەوە چاودێری راشفۆرد دەکەن و ئامادەن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن – تۆک سپۆرت
بڕونۆ گیمارێش، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد و مارتن زوبیمێندی، یاریزانی ریال سۆسیداد لە راداری مانچێستەر سیتیدان – تیم تۆک
دێلێ ئالێ، دەیەوێت کاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ کۆمۆی ئیتاڵی دەستپێبکاتەوە، ئەمەش دوای وازهێنانی لە ئێڤەرتن – تێلێگراف
چێڵسی ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ گریگۆر کۆبێڵ، گۆڵپارێزی سویسری و بۆڕووسیا دۆرتموند واژۆ بکات – فلۆریان پلێتێنبێرگ
مانچێستەر یونایتد چاودێری فڕانکۆ ماستانتونۆ، یاریزانی لاوی ریڤەر پلەیت دەکات، بەهاکەی دەگاتە 38 ملیۆن پاوەند – گیڤ می سپۆرت
تیجانی رێندەرس، یاریزانی هۆڵەندی خەریکە لە مانچێستەر سیتی دووردەکەوێتەوە و گرێبەستەکەی لەگڵ ئەیسی میلان نوێدەکاتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئیلیا زابارنی، بەرگریکاری بۆرنمس بگوازێتەوە – لیکیپ
گرێبەستی دۆمینیک کالڤێرت-لوین لە هاوینی داهاتوو لە ئێڤەرتن بەسەردەچێت و ئێستا بووەتە ئامانجی فیۆرێنتینا – جیانلوکا دی مارزیۆ
ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی دەیەوێت پارێزگاری لە مارک گیو بکات، بەڵام ئەگەر یاریزانەکە سووربێت لەسەر یارییکردنی بەردەوام، ئامادەیە بە خواستن رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات – ستاندارد