ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گۆڕینەوەیەک لەگەڵ بارسێلۆنادا بكات

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا گۆڕینەوەیەک لەگەڵ بارسێلۆنادا بكات.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە مانچێستەر یونایتد ئێریک تێن هاخی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و روبن ئامۆریمی لە جێگای دەستنیشانكرد.

لەوەتەی ئامۆریم ئەركی راهێنەرایەتیكردنی شەیتانە سوورەكانی وەرگرتووە یاریكردنی راشفۆرد وەك پێوویست نییە و زۆر نزیكە لەوەی لە گواستنەوەكانی زستانەدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

گرێبەستەكەی راشفۆرد لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی TEAMTALK مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گۆڕینەوەیەک لەگەڵ بارسێلۆنادا بكات.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، یانە ئینگلیزیەكە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەی داهاتوودا ماركۆس راشفۆرد بە فرێنكی دی یۆنگ بگۆڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی ئەوە یەكلابووەوە كە لە گواستنەوەكانی زستانەدا راشفۆرد ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت، شەیتانە سوورەكان گفتوگۆكانیان لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێكرد.

ئەوەشخراوەتە روو، مانچێستەر یونایتد گرنگییەكی زۆر بە گواستنەوەی دی یۆنگ دەدات، هەروەها روبن ئامۆریم پێی وایە زیادكردنێكی نایاب دەبێت.

لە كۆتاییشدا ئاماژە بەوەكراوە، وردەكاریی گرێبەستە ئاڵوگۆڕكارییەكە خراوەتە بەردەستی خوان لاپۆرتای سەرۆك و دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە.

لەم وەرزەدا راشفۆرد 15 یاریی كردووە و چوار گۆڵی كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button