ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی كریستاڵ پاڵاس V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

لە كۆتا یاریی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەلهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەڤدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە كۆتا یاریی پرێمەرلیگدا ئارسیناڵ نەیتوانی لە یاریگای خۆیدا لە ئێڤەرتن بباتەوە و یارییەكە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.

لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا كریستاڵ پاڵاس و ئارسیناڵ لە جامی كاراباو رووبەروو بوونەوە و گەنەرز بە سێ گۆڵی گابریێل خێسوس یارییەكەی بردەوە.

ئارسیناڵ لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 16 یاریی كردووە لە هەشت یاریی براوە بووە شەش یارییش یەكسان بووە ودوو یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لەم وەرزەدا ئاستی وەك پێوویست نیە و لە 16 یاریی تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە حەوت یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی 15ی پریمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

گلاسنەر بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی ئادەم وارتن، شادی ریاز و ماتیۆس فرانكا بێبەش دەبێت. هەروەها مونۆز بەهۆی راگیرانەوە ناتوانێت بەشداری بكات.

لە بەرامبەردا ئارتێتا لە تواناكانی بێن وایت ، تۆمیاسۆ و زینچینكۆ بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی كریستاڵ پاڵاس

هەندرسن

كڵاین، چالۆبا، لوكرۆی، گێی، میچێل

هیوز، دۆكۆری

سار، ماتێتا، ئیزی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

پارتی، سالیبا، گابریێل، تیمبێر

ئۆدیگارد، میرینیۆ،رایس

ساكا، هاڤێرتز، مارتینێڵی

بابەتی زیاتر

Back to top button