یاریگا –
ئەمرۆ لە دەستپێكی یارییەكانی گەڕی 17ی پرێمەرلیگ ئاستۆن ڤیلا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بە كاتی كوردستان ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 17ی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری
مانچێستەر سیتی بریندار لە هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی پرێمەرلیگ بەرامبەر تیمەكەی ئونای ئێمری یاریی دەكات.
یازدە یاریی لەسەر یەكە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا تیمەكەی پێپ گواردیۆلا تەنیا یەك یاریی بردووەتەوە و دوو یاریش یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 16 یاریی كردووە و هەشت یاریی بردووەتەوە سێ یاریش یەكسان بووە و پێنج یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردائاستۆن ڤیلا لە 16 یاریی پرێمەرلیگ حەوت یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و پێنج یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لە ئاستۆن ڤیلا هەریەك لە جاكۆب رامزی و لیۆن بایلی ناتوانن بەشداری بكەن.
لە بەرامبەردا گواردیۆلالە تواناكانی روبن دیاس، رۆدری ، ئاكێ و ئۆسكار بۆب بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كۆنسا، كارلۆس، تۆرێس، دین
مەكگین، كامارا، تێلیمانس، كاش
رۆجەرز، واتكینز
پێکهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
وۆڵكەر، ئاكانجی، ڤاردیۆڵ، لیویس
گوندۆگان، دۆكو، دی برۆین، بێرناردۆ، كۆڤاسیچ
هالاند