یاریگا –
مانچێستەر سیتی بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک لە تواناکانی ئەستێرەیەکی دیکەی بێبەش دەبێت.
ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، رووبن دیاز تووشی پێکانی ماسولکەیی بووە، بەو هۆیە بۆ ماوەی سێ تاوەکو چوار هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
یانە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، دیاز بۆ ماوەی 75 خولەک بە ئازارەوە یاریی کردووە، کەسێکی زۆر بەهێزە و ویستویەتی تاوەکو کۆتایی لە یاریگادا بمێنێتەوە.
PEP 💬 “Rúben Dias estarà fora tres o quatre setmanes per un problema muscular. Va jugar 75 minuts contra el United sentint molèsties perquè és molt fort i va voler quedar-se a la gespa”. pic.twitter.com/xJ1SGqG8rG
— Manchester City (@ManCityCatala) December 20, 2024
لەم وەرزە مانچێستەر سیتی بەدەست زنجیرەیەک پێکان دەناڵێنێت، بەهۆی بەردەست نەبوونی یاریزانی پێویست پێپ گواردیۆلا بە ناچاری شوێنی یاریکردنی یاریزانان دەگۆڕێت و یاریزانی تەواوی لەبەردەست نییە.
لەلایەکی دیکە تیپەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لە 11 یاریی رابردوو تەنیا یەک یارییان بردووەتەوە و هەشت یارییان دۆڕاندووە.