مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی بەرازیلی دەکاتە ئامانج
یاریگا –
مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئێدەرسن خۆسێ دۆس سانتۆسی کردووەتە ئامانج.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئێدەرسنی بەرازیلی و ناوەراستکاری یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی یەکێکە لەو یاریزانانەی مانچێستەر یونایتد بە رژدی بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، بەشێک لە کاربەدەستانی شەیتانە سوورەکان بەتەواوی بڕوایان بە تواناکانی یاریزانەکە هەیە، بەڵام هێشتا کۆدەنگییەکی تەواو لەناو یانەکەدا نییە لەبەر ئەو هۆکارەشە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە دانوستان نەکراوە.
🚨🔴 Once again been told that #Ederson is one of the few names Manchester United are seriously considering for the central midfield position ✔️
Some decision-makers are fully convinced of his abilities. However, there is not yet a complete consensus within the club. For this… pic.twitter.com/CvFBzgmMQ5
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) December 19, 2024
بەڵام یانە ئینگلیزییەکە زانیاری تەواوی لەسەر ناوەڕاستکارە تەمەن 25 ساڵانییەکە کۆکردووەتەوە، چەند جارێکیش لە نزیکەوە لە یاریگادا چاودێری یاریزانەکەیان کردووە.
گرێبەستی یئێدەرسن دا سیلڤا لە هاوینی 2027 لەگەڵ ئاتاڵانتا کۆتایی دێت، بەگوێرەی تڕانسفێر مارکێت بەهای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.